بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێکخراوی ئۆپێک له ڕاپۆرتێکدا ئاماری مانگی ڕابردووی بەرهەمهێنانی نەوتی بڵاویکرده‌وه، سعوودیه پێگه‌ی خۆی وه‌ک گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له نێوان وڵاتانی ئه‌ندامدا پاراستوه کە به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت گه‌یشتوه‌ته نۆ ملیۆن و ۷۰۹ هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێکدا.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش ئاشکراکراوە، عێراق پله‌ی دوه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌و چوار ملیۆن و ۱۵ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، له پله‌ی سێیه‌میشدا، ئیمارات سێ ملیۆن و ۲۵۵ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له‌ڕۆژێکدا تۆمار کردوه، ئێرانیش به‌سێ ملیۆن و ۲۱۸ هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێکدا، دواتر کوه‌یت به دوو ملیۆن و ۴۹۲ هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێکدا دێت.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، کەدوای ئەم وڵاتانە، نه‌یجیریا دێت به ڕی ملیۆنێک و ۵۴۹ هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێکدا، دواتریش لیبیا به ملیۆنێک ملیۆن و ۲۹۹ هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێکدا به‌پله‌ی حه‌وته‌م دێت، له‌دوای ئه‌ویش جه‌زائیر دێت به ۹۴۰ هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێکدا، پاشان ڤه‌نزوێلا دێت به ۹۳۶ هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێکدا، له‌دوای ئه‌ویش کۆنگۆ دێت به ۲۵۹ هه‌زار به‌رمیل نه‌وته له ڕۆژێکدا.
ڕاپۆرته‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات که به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئۆپێک ئاستێکی تاڕاده‌یه‌ک جێگیری پاراستوه، جیاوازییه‌کی به‌رچاو له‌نێوان وڵاتانی ئه‌ندامدا هه‌یه به‌هۆی جیاوازی له توانای به‌رهه‌مهێنان و سیاسه‌تی به‌رهه‌مهێناندا.
Your Comment