لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە کراوە

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی بەندەری جەیهان کراوە"، ئەمە لە کاتێکدایە کە ٣٠ مانگە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بە بۆری لە ڕێگەی تورکیاوە ڕاگیراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەمە ٤ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراق(INA) ووتوە "یەکەمجارە حکومەتی فیدراڵی نەوتی بەرهەمهێنراو لە هەرێم وەردەگرێت و بەرپرسیارە لە هەناردەکردنی بۆ دەرەوەی عێراق، دوای وەستانی زیاتر لە دوو ساڵ لە دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە".

حەیان عەبدولغەنی ئاماژەی بەوەش کرد: "یەکەم کەشتی بارهەڵگر لە بەندەری جەیهان بە ۶۵۰ هەزار بەرمیلەوە لەنگەری گرتووە و دوای تەواوبوونی بەرەو شوێنی مەبەست کە گرێبەستی لەسەر کراوە بەڕێ دەکەوێت".

عەبدولغەنی دەستپێکردنەوە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانی بە دەستکەوت و سەرکەوتنی حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان پێناسە کردووە کە داهاتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بوودجەی دەوڵەت.

ڕۆژی ٢٧ ئەیلولی ٢٠٢٥ دوای  سی مانگ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان دەستیپێکردوە، کە بە هۆی سکاڵایەکی وەزارەتی نەوت عێراق لە  دادگای دادوەری نێودەوڵەتی لە پاریس  ڕۆژی ٢٥ ئازاری ٢٠٢٣ بڕیاریدرا هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی بە سەربەخۆ و بێ ڕەزامەندی حکوومەتی عێراق ڕابگیرێت.

News ID 226195

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha