کوردپرێس: به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیران، ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د شیاع سوودانی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له میدیاکاری عه‌ره‌بی و بیانی دیدارێکی ئه‌نجامدا بۆ تاوتوێ کردنی پرس و دۆسیه و ڕووداوه جیاوازه‌کانی ناوخۆ و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی و له وتارێکدا ڕایگه‌یاند: دۆخی دارایی و ئابووری عێراق له باشترین ئاستیدایه، هه‌روه‌ها ئه‌و کورتهێنانه به‌رچاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سیاسه‌ته نادروستانه‌ی که حکوومەت له ماوه‌ی پێشوه‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به که‌مبوونه‌وه‌ی کورتهێنانی بوودجە بۆ (۳۴) ترلیۆن دینارکرد، هه‌روه‌ها پاراستنی سه‌قامگیری دارایی.
سوودانی جه‌ختی کرده‌وه، چاکسازییه ئابورییه‌کان پێویستیان به هاوپه‌یمانییه‌کی پته‌و و یه‌کگرتوی په‌رله‌مانی هه‌یه، که یه‌کێکه له‌و پایه گرنگانه‌ی له پێکهێنانی حکوومەتی داهاتودا پشتی پێده‌به‌سترێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "هاوڵاتی هاوبه‌شێکی گرنگه له داڕشتنی ئاینده‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق و به‌شداریکردنی به‌رفراوان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا واده‌کات هه‌ر حکوومەتێک بتوانێت بڕیاری گرنگ بدات".
ناوبراو باسی له‌وه‌شکرد، ئه‌وانه‌ی چه‌ک هه‌ڵده‌گرن بژارده‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه یان بچنه ناو ده‌زگا ئه‌منییه‌کانه‌وه یاخود هه‌نگاو بنێن بۆ کاری سیاسی، ئه‌م ڕێگایه له‌سه‌ری ڕێککه‌وتن کراوه و به‌رده‌وامین له جێبه‌جێ کردنی".
سوودانی ئاشکراشی کردوه: "باسکردنی قه‌رزی ده‌ره‌کی له چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردندا دێت نه‌ک ته‌کنیکی و ۱۳ ملیار دۆلار تێناپه‌ڕێت، که زۆر که‌متره له وڵاتانی ناوچه‌که و جیهان، قه‌رزی عێراق به بڕی ۴۱ ملیار دۆلار بۆ یانه‌ی پاریس، له ڕژێمی پێشوه ماوه‌ته‌وه، حکوومەته‌که‌مان به‌رپرسیار نییه له قه‌رزه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌شی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به قه‌رزه‌کان ده‌نگیان له‌سه‌ر بوودجە داوه و ئاگاداری ورده‌کارییه‌کانین، که بریتین له بڕی کورتهێنان و قه‌رزکردن بۆ دابینکردنی کورتهێنان".
له‌باره‌ی مووچە‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیشه‌وه، محه‌مه‌د شیاع سوودانی ڕایگه‌یاندووه: "پرسی نه‌وتمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان یه‌کلایی کردۆته‌وه که له ساڵی ۲۰۰۹ه‌وه هه‌ڵپه‌سێردراوه، له ئێستادا به‌دواداچون ده‌که‌ین بۆ داهاتی نانه‌وتی که کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پێدانی مووچە نابێت".
له‌باره‌ی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه‌کردوه، بنکه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای عێراقدایه، هه‌روه‌ها ڕاوێژکار هه‌یه که ئه‌رکی پاراستنی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگییان پێسپێردراوه و داعش مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی عێراق دروست ناکات، دامه‌زراندنی نێرده‌ی سه‌رۆک تره‌مپیش بۆ عێراق هه‌نگاوێکی گرنگه، به‌تایبه‌ت که به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک عێراقییه و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازین له ئه‌رکه‌که‌یدا".
Your Comment