پەلاماردانی کۆگاکانی نەوت لێکەوتەی خراپی دەبێت

سەرۆک کۆماری ئێران بە توندی هێرشکردنە سەر کۆگاکانی نەوت لە ئێران سەركۆنە دەکات و جەخت دەكاتەوە كە ئەم کارە دەرئەنجامی گەورەی دەبێت لەسەر هەموو جیهان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند: "هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ژێرخانی وزە و دامەزراوە نەوتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی سەرکۆنە دەکەم و هۆشداری دەدەم لەوەی ئەم جۆرە هەنگاوانە بارودۆخەکە ئاڵۆزتر دەکەن".

ناوبراو ئاماژە بەوەش دەكات کە ئەم جۆرە "کردەوە شەڕەنگێزییانە" هیچ دەستکەوتێک بۆ "دوژمن" و لایەنگرانیان بەدەست ناهێنێت، بەڵکوو تەنها دەبێتە هۆی تێکدانی سەقامگیری و قووڵکردنەوەی قەیرانەکان لە ناوچەکەدا.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، هۆشداری توند دراوە کە بەردەوامبوونی ئەم هێرشانە دەرەنجامی وای لێ دەکەوێتەوە کە لەژێر کۆنتڕۆڵ دەردەچن و مەودای کاریگەرییەکانی تەنها لە سنووری ناوچەکەدا نامێنێتەوە، بەڵکوو دەبێتە هۆی دروستبوونی تەنگژەیەک کە تەواوی جیهان دەگرێتەوە.

News ID 226954

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha