بڕیارمان دا ڕێگە بدەین نەوت لە ڕێگەی بۆڕی هەرێمی کوردستاندا بڕوات

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیاریاندا کە لە زووترین کاتدا، ڕێگە بدەن نەوتی كەركووک لە ڕێگەی بۆڕی هەرێمی کوردستاندا بڕوات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە نائاساییەی کە ڕووبەڕووی وڵات بوەتەوە و ئەو بەرپرسیارێتییەی کە ئەرکی هەموومانە کار بکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە، بڕیارمان دا کە لە زووترین کات دا، ڕێگە بدەین نەوت لە ڕێگەی بۆڕی هەرێمی کوردستاندا بڕوات.
ئاماژەی بەوەشكرد، هاوکات لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵیش گفتوگۆکانمان بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی بەپەلە ئەو ڕێگرییانەی خراوەتە سەر هاوردە و جووڵەی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان هەڵبگیرێن، هەروەها دابینکردنی گەرەنتی بۆ کۆمپانیاکانی نەوت و گاز تا بتوانن بە سەلامەتی دەست بە بەرهەمهێنان بکەنەوە.
مەسروور بارزانی، لە ڕاگەیەندراوەكەیدا سوپاسی "هاوبەشە ئەمریکییەکان" دەكات، بۆ ڕۆڵ و پاڵپشتییان لەم پرۆسەیەدا.

لەلایەكی دیكەوە حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بەغدا و هەولێر رێككەوتون لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت و لە سەبەینێ‌ كاتژمێر ۱۰:۰۰ بەیانییەوە هەناردەكردنی نەوت دەستپێدەكاتەوە و لە قۆناغی یەكەمدا (۲۵۰) هەزار بەرمیل نەوتی رەوانە دەكرێت".

لە دوای سەرهەڵدانی گرژییەکان لە ناوچەکە، عێراق داوای لە هەرێمی كوردستان كرد ڕێگەبدان نەوتی كەركووک لەڕێگەی بۆڕی نەوتی كوردستان - توركیاوە هەناردە بكرێت، بەڵام هەرێم مەرجی هەبوو، ئەوەش ناكۆكی و ناڕەزایەتی لێكەوتەوە و وەزارەتی سامانەسروشتیەكانی هەرێم و نەوتی بەغد ڕاگەیەندراویان لەدژی یەک دەكرد. تاكوو دواجار ئەمڕۆ هەردوولا گەیشتنە ڕێككەوتن.

News ID 226953

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha