توركیا ڕەشنووسی ڕێككەوتنێكی نوێ و گشتگیری بۆ عێراق نارد

توركیا ڕەشنووسی ڕێككەوتنێكی نوێ و گشتگیری بۆ عێراق نارد کە جگە لە نەوت؛ غاز و پیشەسازی پترۆکیمیایی و کارەبا لەخۆدەگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێک لە وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی ئەو ڕێککەوتن و پرۆتۆکۆلانەی لە نێوان عێراق و تورکیادا واژۆ کراون، دوای بڕیارەكەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان بە نوێ نەكردنەوەی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە: وەزارەتی وزەی تورکیا، نووسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی نەوتی کردووە و خواستی خۆی بۆ نوێکردنەوەی ڕێککەوتنەکە دەربڕیوە، لەگەڵ هاوپێچ كردنی ڕەشنووسی ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ هاریکارن لە کەرتی وزەدا لە ڕێککەوتنی پێشوو گشتگیرتر بێت، كە هاوکاری لە بوارەکانی نەوت، غاز، پیشەسازی پترۆکیمیایی و کارەبا لەخۆ دەگرێت، بە ئامانجی فراوانکردنی ئاسۆی هاوكاری لەنێوان هەردوو وڵات. 

ئاماژەی بەوەش کردووە: وەزارەتی نەوت لە پرۆسەی پێداچوونەوەدایە بە ڕەشنووسی ئەو ڕێککەوتنەی کە لایەنی تورکی ناردویەتی و دانوستان كردن لەگەڵیان سەبارەت بەو بابەتە، بۆ ئەوەی بگاتە گەڵاڵەیێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عێراق و تورکیا بکات.

News ID 225794

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha