مووچە
-
لەبارەی مووچە و بوودجەوە، سوودانی بەڵێنێک بە مەسروور بارزانی دەدات
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم له دهۆک رایگه‌یاند، مووچەکانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌مساڵ به‌پێی ڕێککه‌وتنه‌کان ده‌درێن.
-
مەسروور بارزانی:
هەلومەرجێکی جیاواز بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هاتوەتە پێشەوە
سه‌رۆکی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: "هەلومەرجێکی جیاواز هاتوەتە پێشەوە و لەسەر ئەو بنەمایە بەردەوام دەبین لە گفتوگۆ".
-
بافڵ تاڵەبانی: هەوڵ ئەدیەن ڕێککەوتنی هەمیشەیی لەگەڵ بەغدا بکرێت
سەرۆکی یەکێتی دەڵێت کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر دەکەن و دەبێت ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی لەگەڵ بەغدا بکرێت.
-
مەسعوود بارزانی:
مووچە وەک کارتێک بۆ لە ناوبردنی هەرێمی کوردستان بە کار هێنرا
مەسعوود بارزانی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسوکاری شەهیدان و ژنانی حزبەکەی ڕایگەیاند: مووچەی خەڵکی کوردستان قەزیەیەکی سیاسییە و وەک کارتێک بەکاریان هێنا بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لەناو ببەن،
-
قوباد تاڵه‌بانی:
کێشەکانی هەرێم و بەغدا بە پینەوپەڕۆ چارەسەر ناکرێن
سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری یەكێتی، ڕایگه‌یاند: پێش دوو ساڵ وتم کێشەکانی هەرێم و بەغدا بە پینەوپەڕۆ چارەسەر ناکرێن، ئێستاش یەکێتی پێیوایە لە جیاتی پینەوپەڕۆ پێویستە کۆی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا لە چوارچێوەی نەشتەرگەرییەکی گەورەدا چارەسەر بکرێن،
-
سەلاحەدین بەهائەدین:
ئەوانەی ناتوانن یەک مووچە بدەن باس لە سەربەخۆیی دەکەن!
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بە توندی هێرش دەکاتە سەر یەکێتی و پارتی و دەڵێت: دوای ٣٣ ساڵ حکومڕانی ئەوان مووچەیان پێ‌نادرێت ئیتر داوای چی لە بەغدا دەکەن؟
-
سوودانی:
دۆخی دارایی و ئابووری عێراق له باشترین ئاستیدایه
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: دۆخی دارایی و ئابووری عێراق له باشترین ئاستیدایه و گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ش له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا به‌رده‌وامه.
-
تاڵەبانی و سوودانی جەخت لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی شەفاف دەکەنەوە
سەرۆکی یەکێتیی لەمیانەی كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی جەختیان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کردەوە.
-
بڕیارده‌ری ڕه‌وتی هه‌ڵوێست:
ڕێکه‌وتنه‌که‌ی نێوان و هەولێر و بەغدا و کۆمپانیا نەوتییەکان بۆماوه‌ی سێ مانگه
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ڕایگه‌یاند ئه‌و رێکه‌وتنه سێقۆڵیه‌ی له‌نێوان هه‌ردوو حکوومه‌تی هه‌رێم و عێراق و کۆمپانیاکانی نه‌وت کراوه بۆ ماوه‌ی سێ مانگه.
-
وتەبێژی حکوومەتی هەرێم:
ڕێککه‌وتنی سێقۆڵی نێوان هەرێم، بەغدا و کۆمپانیاکانی نەوت واژۆ دەکرێت
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ رێککه‌وتنی سێقۆڵی نێوان هەرێم، بەغدا و کۆمپانیاکانی نەوت واژۆ دەکرێت.
-
نەوەی نوێ:
تاکە ڕێگا بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان، بەشداری کردن لە هەڵبژاردنە
جووڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند تاکە ڕێگای کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان، بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی ١١/١١ و دەنگدان بە نەوەی نوێیە.
-
پێشەوا هەورامانی: داواکارییەکانی بەغدامان جێبەجێ کردوە و هیچ شتێک لەسەر ئێمە نەماوە
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت: "سەرجەم داواکانی بەغدامان جێبەجێکردووە و هیچ شتێک لەسەر ئێمە نەماوە".
-
مه‌سروور بارزانی:
گفتوگۆکانمان له‌گه‌ڵ حکوومەتی فیدڕاڵی له‌باره‌ی بوودجه و مووچه به‌ردوامن
سه‌رۆکی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند وه‌ک حکوومەتی هه‌رێم هیچ کاتێک ئاسته‌نگیمان دروست نه‌کردوه لەبەردەم گفتوگۆکانی بەغدا و هەولێر
-
مامۆستایانی ناڕازیی: کێشەی مووچە چارەسەر نەکرێت بایکۆت دەکەین
مامۆستایانی ناڕازیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدەن، کە ئەگەر کێشەی مووچە چارەسەر نەکرێت، ئەوا بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن.
-
نەوەی نوێ بەشداری لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دەکات؛
کارێک دەکەین کە پارتی و یەکێتی نەبنەوە بەنوێنەری هەرێمی کوردستان
نەوەی نوێ بەشێک لە بەرنامەکەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ژێر دروشمی (بەرەو بەشداریی کردن لە حکوومەتی عێراق و رزگاکردنی هاوڵاتیان لەم دۆخە خراپە) بڵاو کردەوە.
-
حکوومەتی هەرێم هەڕەشەی کشانەوەی لە پڕۆسە سیاسی بەغدا دەکات
پێشەوا ھەورامی ڕایگەیاند لەگەڵ بەغداد رێكنەكەوین یەک لە بژاردەکان ئەوەیە کە لە هەڵبژاردن و پرۆسەی سیاسی دەكشێینەوە.
-
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لەسەر داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت لەگەڵ بەغدا "له‌سه‌ر داهاته نانه‌وتییه‌کان ته‌قریبه‌ن گه‌یشتوینه‌ته قۆناغی کۆتایی بۆ تێگه‌یشتن، له‌سه‌ر هه‌نارده‌کردنه‌وه‌ی نه‌وتیش، هه‌رێمی کوردستان هیچ کێشه‌یه‌کی نه‌ماوه، نه له‌گه‌ڵ کۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان، نه له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدڕاڵی".
-
فەرمانبەرانی هەرێم نابێت چیدی باجی ململانێ سیاسییەکان بدەن
ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌ڵی دادگەریی کوردستان ڕایگەیاند: " نابێت چیدى فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم باجی ململانێ سیاسییه‌کان بده‌ن".
-
نامەی نوێنەری سلێمانی لە پەرلەمانی عێراق بۆ سوودانی:
هەرێمی کوردستان نەوت دەفرۆشێت و پابەندی ڕێککەوتنەکان نییە
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ عەلی باپیری سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی سەردانی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی کردووە و نامەیێکی پێداوە، لەنامەکەدا دەڵێت: "هەرێم نەوت دەفرۆشێت و داهاتی نانەوتیش کۆ دەکاتەوە تاکوو ئێستا چەندین ڕێکەوتن کراوە و پابەند نەبوون بە ڕێکەوتنەکانەوە".
-
جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم:
لە هەمووكات نزیكترین لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "بە هەوڵی یەكێتی و سەرۆكەكەی لە هەمووكات زیاتر نزیكترین لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا".
-
نێچیرڤان بارزانی:
لە ماوەیێکی نزیکدا کێشەی مووچە چارەسەر دەکرێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای بەشداری کردن لە کۆنفرانسی جینۆسایدی ئێزدییان لە زانکۆی کوردستان لە شاری هەولێر، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەڤانیدا باسی لە هەوڵەکانی دابین کردنی مووچە، دۆخی سلێمانی و هەناردەکردنەوەی نەوت کرد.
-
ئەندامێکی شاندی هەرێم لە بەغدا: کۆبوونەوەیێکى باشمان لەگەڵ تەیف سامی ئه‌نجامدا
ئەندامێکی شاندی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەیانەوێت تا هەفتەی داهاتوو لەگەڵ بەغدا، لەبارەی داهاتە نانەوتییەکان بگەنە ڕێککەوتن.
-
دەستەی داکۆکی لە مافی مامۆستایان:
دەسەڵاتدارانی هەرێم لە پێناو کۆمپانیاکانی بنەماڵەدا مووچەی فەرمانبەرانیان بەبارمتە گرتووە
دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ڕایگەیاند، به‌منزیکانه چالاکیێک ئەنجام دەدەن، هەروەها چالاکیەکانیان جیاواز و جۆراوجۆر دەکەن بۆ ئەوەی کۆتایی بە مەرگەسات و تراجیدیای بێ موچەیی بهێنرێت.
-
ڕه‌وتی هه‌ڵوێست پشتیوانیی خۆی بۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران دەربڕی
ڕه‌وتی هه‌ڵوێست پشتیوان و به‌شداری خۆپیشاندانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی ده‌کات بۆ مووچه.
-
قوباد تاڵه‌بانی:
هه‌نارده‌کردنه‌وه‌ی نه‌وت، کلیلی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی مووچه و بوودجەیه
جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ کۆنسووڵی گشتیی نوێی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند هه‌نارده‌کردنه‌وه‌ی نه‌وت، کلیلی چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی کێشه‌ی مووچه و بوودجه‌یه.
-
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح:
نه‌وتی هەرێم ڕادەستی بەغدا بکرێت، تا ساڵێكی دیكه كێشه‌ی مووچە نامێنێت
بڕیارده‌ری ڕه‌وتی هه‌ڵوێست ڕایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وته‌كه و داهاتی نانه‌وتی ڕاده‌ستی حکوومەتی عێراق بكات، تا ساڵێكی دیكه مووچه به‌به‌رده‌وامی ره‌وانه ده‌كرێت".
-
ڕوانگەی مافی مرۆڤ:
پێویسته بەغدا و هەولێر کۆتایی بە بارمتەگرتنی مەعیشەتی فەرمانبەران بێنن
ڕوانگەی مافی مرۆڤ هۆشداری دەدات کە هێرشە درۆنییەکانی ئەمدواییە بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و دواخستنی خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەران، مەترسییێکی جددی لەسەر دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ خەڵک درووست کردووە. بەرپرسی بەشی عێراق لەم ڕێکخراوەدا جەختی کردەوە پێویسته بەغدا و هەولێر دەست لە بە بارمتەگرتنی مووچەی فەرمانبەران و بەکارهێنانی مافەکانیان وەک ئامرازێک لە یارییە سیاسییەکان لە سەر نەوت هەڵبگرن.
-
سوودانی و لەتیف ڕەشید جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەکەنەوە
لە کۆبوونەوەیێکدا، سەرۆک کۆماری عێراق و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران جەختیان لە چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە چوارچێوەی دەستوور و یاساییە کارپێکراوەکان کردەوە.
-
مەسروور بارزانی و سەرۆکی نێردەی یوونامی:
پێویستە وەک قەوارەیێکی دەستووری و فیدراڵی لەگەڵ هەرێمی کوردستان مامەڵە بکرێت
سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ محەممەد حەسان، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق و سەرۆکی نێردەی (یوونامی UNAMI) کۆ بوویەوە.
-
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان:
هەرێم و بەغدا چیتر مووچەی فەرمانبەران نەکەنە کارتی گوشار لەسەر یەکتر
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند، پێویستە هەردوو حکوومەتی هەرێم و بەغدا کۆتایی بە مەینەتیەکانی مووچەخۆرانی هەرێم بهێنن و چیتر مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران نەکەنە کارتی گوشار لە پێناو یەکلاکردنەوەی ناکۆکیەکانی نێوانیان.