بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی ئابی ٢٠٢٦، بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی کۆمەڵی دادگەری، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا تیشکیان خستە سەر ئەو قەیرانە داراییانەی بەرۆکی هەرێمی گرتووە، بەتایبەت پرسی دواکەوتنی مووچە و بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و سەختیی بژێویی خەڵک، کە هەردوولا ڕەهەند و کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەو دۆخەیان لەسەر ڕەوشی گشتیی هەرێم باس کرد.
میدیای فەرمی کۆمەڵی دادگەریش دەڵێت، هەر لە کۆبوونەوەکەدا، عەلی باپیر جەختی لە پێویستی چارەسەرکردنی خێرای پرسی مووچە و دابەزاندنی نرخی سووتەمەنی کردووەتەوە.
هەروەها داوای پێداگری کراوە لەسەر بەکارهێنانی میکانیزمی حەکیمانە و بەرپرسیارانە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانەکان دەکات و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی ڕیشەیی بۆ کێشە کەڵەکەبووەکانی نێوان هەرێم و بەغداد کراوە.
Your Comment