بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له شاری دهۆک له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی فیدراڵ کۆ بووه‌وه و له کۆبوونه‌وه‌دا، هه‌ردوولا پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنی پرۆسه و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان له یه‌کتر کرد و خوازیاربوون ببێته هۆی ده‌ستپێکردنی سه‌رده‌مێکی نوێ له‌پێناو سه‌قامگیریی دۆخی عێراق و باشتربونی دۆخی خزمه‌تگوازییه گشتییه‌کان له عێراق.
له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی گفتوگۆکاندا، جه‌خت له گرنگیی دابینکردنی مووچە و شایسته داراییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کرایه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆک وه‌زیرانی فیدراڵ دوپاتیکرده‌وه، مووچەکانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌مساڵ به‌پێی ڕێککه‌وتنه‌کان ده‌درێن، بۆ بودجه‌ی ساڵی داهاتوش، هه‌رێمی کوردستان به‌شه‌بودجه‌ی خۆی له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتیی فیدراڵ ده‌بێت.
Your Comment