بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، نەوەی نوێ ڕایگەیاند: بەشداریی لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دەکەین و لەنێو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە کێشە و گرفتەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکەین.
دەربارەی کێشەی مووچەش دەڵێت: سەرجەم مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم لەڕێگای بانکەکانەوە تەوتین دەکەین و کێشەی دواکەوتنی مووچە لە هەرێمی کوردستان کۆتایی پێدەهێنین.
نەوەی نوێ بەڵێنی ئەوەشی بە دەنگدەرانی داوە کە کارێک دەکەن کە پارتی و یەکێتی نەبنەوە بەنوێنەری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و سەرکێشی بە مووچە و قووت و ژیان و داهاتووی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمەوە بکەن.
نەوەی نوێ دەڵێت کارێک دەکەن کە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان تۆڵەی خۆیان لە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی بکەنەوە و لە رێگای سندووقی دەنگدانەوە کێشە و گرفتە کەڵەکەبوەکانیان لەڕێگای حکوومەتی عێراقییەوە چارەسەر بکەن.
Your Comment