شاندێکی کۆمەڵی دادگەری بە سەرۆکایەتی عەلی باپیر لەگەڵ مەسعوود بارزانی کۆ بوونەوە

شاندێکی کۆمەڵی دادگەری بە سەرۆکایەتی عەلی باپیر سەردانی پیرمامیان کرد و لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی کۆ بوونەوە و دۆخی هەرێم، ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی ئابی ٢٠٢٦، بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی کۆمەڵی دادگەری، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا تیشکیان خستە سەر ئەو قەیرانە داراییانەی بەرۆکی هەرێمی گرتووە، بەتایبەت پرسی دواکەوتنی مووچە و بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و سەختیی بژێویی خەڵک، کە هەردوولا ڕەهەند و کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەو دۆخەیان لەسەر ڕەوشی گشتیی هەرێم باس کرد.

میدیای فەرمی کۆمەڵی دادگەریش دەڵێت، هەر لە کۆبوونەوەکەدا، عەلی باپیر جەختی لە پێویستی چارەسەرکردنی خێرای پرسی مووچە و دابەزاندنی نرخی سووتەمەنی کردووەتەوە.

هەروەها داوای پێداگری کراوە لەسەر بەکارهێنانی میکانیزمی حەکیمانە و بەرپرسیارانە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانەکان دەکات و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی ڕیشەیی بۆ کێشە کەڵەکەبووەکانی نێوان هەرێم و بەغداد کراوە.

News ID 227660

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha