بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی، لە كۆنفرانسی هاوپەیمانی سۆشیال دیموكراتی وڵاتانی عەرەبی ڕایگەیاند: لە وڵاتانی عەرەبی هەمیشە دۆسیەی كورد وەک هەڕەشە سەیركراوە بەڵام ئێستا هەمووان تێگەیشتون كە كورد هەڕەشە نیە، بەڵكوو دەرفە بۆ ئاشتی و دیموكراسی.
تاڵەبانی ئاماژەی بەوەش كرد، هێشتا كورد تەواوی مافە دەستوورییەكانی لە عێراق وەرنەگرتووە، ڕاستە چوارچێوەكە هەیە و هێشتا خەباتە سیاسی و یاساییەكان ماوە. كێشەكانی هەرێم و بەغدا لەڕێی دیالۆگ و گەڕانەوە بۆ دەستور چارەسەر دەكرێت.
قوباد تاڵەبانی وتیشی بەهەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر، هەروەها بە هەوڵی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆكی یەكێتی لە هەمووكات زیاتر نزیكترین لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵی.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، كورد نوێنەرایەتی قەزیەیێک دەكات كە هەموو ناوچەكە دەگرێتەوە، قەزیەی كورد تەنها دابین كردنی مووچە نیە لە لایەن حكوومەتی فیدڕاڵییەوە، ئەوە مافێكی دەستووری و پرسێكی ئیدارییە، بەداخەوە دوای ئەو هەمووساڵە لە ئازادكردنی عێراق، ئێستاش پرسی مووچە پرسێكە كە هەموو مانگێک دەبێت خەڵكی كوردستان چاوەڕوان بن بزانین مووچە دێت، نایات، كەی دێت.
Your Comment