بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی له‌میانی لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان، له‌باره‌ی پێکهێتانی حکوومەتی عێراق، ڕایگه‌یاند: "وه‌کوو لایه‌نێکی پێکهێنه‌ری حکوومەت پرسیاری ئه‌وان ئه‌وه‌ده‌بێت که ئه‌جێندای حکوومەت چیه له‌باره‌ی جێبه‌جێ کردنی ده‌ستوور بۆ هه‌موو عێراق و هه‌رێمی کوردستان".
له‌باره‌ی مووچە‌ی مانگی نۆی ئه‌مساڵ، وتی: "زۆر دواکه‌وتوه و هیچ پاساوێک نه‌بوه، ده‌بێت ئه‌و پرسیاره له به‌غدا بکرێت، چونکه دواخستنی ناردنی مووچە هیچ پاساوێکی نیه و هه‌رێمی کوردستان هه‌مو پابه‌ندییه‌کانی خۆی جێبه‌جێ کردوه".
مه‌سروور بارزانی په‌یوه‌ست به سه‌ردانی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، وتی: "سه‌ردانه‌که به‌مه‌به‌ستی به‌شداریکردنه له دیدارێک له شاری دهۆک و دیداری تایبه‌تیشمان ده‌بێت و له‌باره‌ی پێکهێنانی حکوومەت گفتوگۆ ده‌که‌ین".
ناوبراو ئه‌وه‌شی وت، دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق "هەلومەرجێکی جیاواز هاتوەتە پێشەوە و لەسەر ئەو بنەمایە بەردەوام دەبین لە گفتوگۆ".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم په‌یوه‌ست به گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکوومەت ڕوونیکرده‌وه: "گفتوگۆکان هەر بەردەوام بون و نەمانوەستاندون، بەڵام هەلومەرجی نوێ هاتوەتە پێشەوە و بەپێی ئەو هەلومەرجانە گفتوگۆ دەکەین".
۱۱ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چو، پارتی دیموکراتی کوردستان توانی ملیۆنێک و زیاتر له ۱۰۰ هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت و ۲۷ کورسی بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات.
Your Comment