بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ڕێکخستنه‌کانی سنووری مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی حزبه‌که‌ی، ڕایگەیاند: ''حکومڕانی کوردی ٣٣ ساڵه حکومڕانن به‌و هه‌موو داهاته‌ی که له نه‌وتی بۆری و قاچاخ و له ده‌روازه سنوریه فه‌رمی و نافه‌رمیه‌کان ده‌سیان ده‌که‌وێت، ئه‌گه‌ر به‌غدا نه‌بێت ناتوانن مووچه‌ی یه‌ک مانگ بده‌ن که مافێکی سه‌ره‌تایی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێکه".
سەلاحەدین بەهائەدین، توانای یەکێتی و پارتی دەخاتە ژێرپرسیارەوە دەڵێت: ''کە ناتوانن مووچە بدەن بۆچی باسی ماڵ جیایی دەکەن لەگەڵ بەغدا ئەوە چەند ساڵە نەتوانن مووچەی یەک مانگ بدەن".
ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو وتیشی: "کاندیده‌کانی ئێمه جێگه‌ی شانازین، مێژووی حزبه‌که‌یان و خۆشیان شاهیدی ئه‌و ڕاستیه ده‌ده‌ن که خه‌ڵکانی شاره‌زا و شیاو و ڕاستگۆ و ده‌ستپاک و بوێرن، پێویسته هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستانیش جیاوازییه‌کانی ئێمه و ئه‌وان ببینێت".
Your Comment