بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه مه‌سروور بارزانی له‌میانه‌ی وتارێکدا له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی جوتسایدی شێخان-لالش ڕایگه‌یاند: گفتوگۆکانمان له‌گه‌ڵ حکوومەتی فیدڕاڵی سه‌باره‌ت به بوودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان به‌ردوامن، ئێمه وه‌کوو حکوومەت هیچ ئاستهنگیهکمان دروست نه‌کردوه و سه‌رجه‌م ئه‌و پابهندیانهشی ده‌که‌ونه ئه‌ستۆی ئێمه جێبه‌جێمان کردون".
بارزانی وتیشی: "وه‌ک ئه‌وه‌ی له دواین گفتوگۆکان ئاگادار کراومه‌ته‌وه، ڕێکه‌وتنێک له نێوان کۆمپانیاکانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی‌دا کراوه، ئه‌مه ده‌بێته ده‌رفه‌تێکی زۆر باش بۆ نه‌هێشتنی ئاسته‌نگه‌کان".
مەسروور بارزانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "هیوادارین له ڕۆژانی داهاتودا ئه‌م ڕێککه‌وتنه ببێته واقیع و حکوومەتی فیدراڵیش پابه‌ندییه‌کانی خۆی بۆ خه‌رجکردنی شایسته داراییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان جێبه‌جێ بکات و چیدیکه پرسی مووچه نه‌بێته سه‌ردێڕی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌کان".
هەر لە وتارەکەیدا مەسروور بارزانی باسی له‌وه‌ش کرد: "زۆر هه‌وڵ ده‌درێت خوشک و برا ئێزدییه‌کانمان له شنگال دوور بخرێنه‌وه، زۆر هه‌وڵماندا ڕێککه‌وتنی شه‌نگال له‌گه‌ڵ حکوومەتی فیدڕاڵی جێبه‌جێ بکرێت، به‌ڵام تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌کراوه، چوونکه هه‌ندێک هێزی نایاسایی له شاره‌که هه‌ن".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ده‌شڵێت: "داواکارین له حکوومەتی عێراق هه‌نگاوی پێویست بنێت، ئاسانکاریی بکات تا خوشک و برا ئێزدییه‌کانمان به سه‌ربه‌رزی بگه‌ڕێنه‌وه شه‌نگال و شوێنه‌کانی دیکه‌ی خۆیان".
Your Comment