بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ـی ئەیلوولـی ٢٠٢٥، ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌ڵی دادگەری بڵاوی کردەوە، ئەنجومەنەکە کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیان ئه‌نجام داوە و تیایدا دۆخی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان باسی لێوه‌کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لەوە کردەوە: "کە نابێت چیدى فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم باجی ململانێ سیاسییه‌کان بده‌ن".
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ئه‌و پێشنیار و ڕاسپاردانه‌ی ئه‌ندامانی کۆنگره، کە خستوویانه‌ته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی، باس و خواسى لەبارەوە کرا.
هه‌روه‌ها، بۆ رێکخستنی کاروباره‌کانی نێوخۆی کۆمه‌ڵ و ته‌شکیلاتی نوێی پاش کۆنگره‌ی پێنجه‌م، لیژنه‌یه‌ک بۆ هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی کۆمه‌ڵ پێکهنێرا.
Your Comment