بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشەوا هەورامانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەغدا بابەتی مووچەی بە هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی ناوخۆوە بەستوەتەوە. لە ئێستادا بابەتەی نەوت نزیکە لە چارەسەر و بەغدا و کۆمپانیاکان نزیکن لە ڕێککەوتن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ بابەتی داهاتی ناوخۆ، عێراق یەکلاکردنەوەی ئەو بابەتی داوەتە دەست ئەنجومەنی دەوڵەت و پێویستە ئەوان لە زووترین کاتدا وەڵامی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بدەنەوە و بەگوێرەی دەستوور ئەو کێشەیە یەکلایی بکەنەوە.
پێشەوا هەورامانی باسی لەوەشکرد، ئێمە وەک حکوومەتی هەرێم هەردو داواکە بەغدامان جێبەجێکردوە و هیچ شتێک لەسەر ئێمە نەماوە. بۆیە ناردنی موچە پێویستی بەو دواخستن و کێشەو لەمپەرانە نیە. ئەو دوو کێشەی کە هەبوون نزیکە لە چارەسەر و پێویستە بەغدا موچەی مانگەکانی پێشو و ئەوانی دواتریش بنێرێت.
Your Comment