بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە بۆنەی ۵۱ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی، لەگەڵ وەفدێکی هاوڕێی سەردانی مەزاری مام جەلال-یان کرد و تاجەگوڵی رێز و وەفایان لەسەر مەزارەکە دانا.
هەر لەسەردانەکەدا سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی و وەفدی هاوڕێی، رێزی خۆیان بۆ خەباتی سەرۆک مام جەلال دەربڕی و رۆڵ و کاریگەریی مام جەلال-یان لە گەشەسەندنی ئاشتییانەی پەیوەندییەکان و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بەرزنرخاند.

هاوکات، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی و وەفدی هاوڕێی، جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە.
Your Comment