بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماوەی سێ ڕۆژە کەمپەینێک بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی هێرشەکانی سوپای سووریا و چەکدارانی سەربە تورکیا بۆسەر کورستانی سووریا، دەستی پێکردووە و ئەمڕۆ هەینی زیاتر لە ۴۰ ملیۆن دینار هاوکاری لە هەولێر کۆ کراوەتەوە.
ئەو هاوکارییانە کە بریتین لە پارە و سووتەمەنی و خۆراک و خێوت و پەتوو و هتد تا ئێستا بەسەر زیاتر لە ۵۰۰ بنەماڵەدا دابەش کراون.
شارەکانی دێرک و قامیشلۆ لە کوردستانی سووریا تا ئێستا زیاترین هاوکاری بەسەریاندا دابەش کراوە.
لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کەمپەینی کۆ کردنەوەی هاوکاری بۆ کوردستانی سووریا بەڕێوەدەچێت.
News ID 226775
Your Comment