بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیای یه‌کێتی به پشت به‌ستن به داتاکانی مه‌کته‌بی هه‌ڵبژاردنی حزبه‌که و ئەنجامە بەراییەکان بڵاویکرده‌وه، یه‌کێتی له سلێمانی ۸ کورسی، له هه‌ولێر ۳ کورسی، له که‌رکوک ۵ کورسی، له سه‌ڵاحه‌دین ۱ کورسی، له دیاله ۱ کورسی و له نه‌ینه‌وا ۲ کورسی بردوه‌ته‌وه، که سه‌رجه‌میان ده‌کاته ۲۰ کورسی په‌رله‌مانی عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوه، له پارێزگای دهۆک کاندیدێکی حزبەکە کورسیه‌کی کۆتای بردوه‌ته‌وه که حزبه‌که پشتیوانی کردوه و له به‌غداش کاندێکی یه‌کێتی که له لیسته‌که‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی بوه سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی نافه‌رمی، له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا، یه‌کێتی توانیویه‌تی له ته‌واوی ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ناوچه جێناکۆکه‌کان ۵۳۵ هه‌زار و ۱۶۱ ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت.
Your Comment