بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاتژمێر ۱۱:۳۰ خولەکی ئەمشەو هێرشی درۆنی کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی کێڵگەکە کەوتەوە، هاوکات هێرشەکە بوەتە هۆی ڕاگرتنی هەناردەی غاز بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.
بەگوێرەی زانیاریەکان هێرشەکە لە ڕێگەی دوو درۆنەوە ئەنجامدراوە و کۆگایەکی غازی LPG کراوەتە ئامانج و تەقیوەتەوە.
لەمبارەوە ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا باسی لەوە کردوە، بەهۆی هێرشەکەی ئەمشەوی سەر کۆرمۆرەوە نزیکەی ۸۰%ی بەرهەمهێنانی غاز کەمدەکات و بەهۆی کارەبای هەرێم کەمدەبێتەوە، ئەو بڕە کەمەی کارەباش کە هەیە بەسەر دامەزراوەکانی وەک شوێنە گشتیەکان دابەشی دەکەین.
Your Comment