بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ڕایگەیاند: ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگە هاوڵاتیان تۆڵەی ئەو زوڵمە بکەنەوە کە بەرامبەریان کراوە، داواکارین لە هاوڵاتیان روو لە سندوقەکانی دەنگدان بکەن و دەنگ بدەن، بتوانن هێزێکی کاریگەر بنێرنە بەغدا تا داکۆکی لە مافەکانیان بکات.
ناوبراو جەختی کردەوە: ئەمڕۆ رۆژی دەنگدانی گشتییە و رۆژی تۆڵەکردنەوەی هاوڵاتییانە لە دەسەڵاتدارانی پارتی و یەکێتی و هاوڵاتییان هەموو شتێک یەکلایی دەکەنەوە.
Your Comment