بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەوی ڕابردوو تاوەکوو بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، خۆپێشاندەران لە هەولێر چوونە بەردەم کۆنسوڵخانەی ئەمریکا و داوای "هەڵوێستی جدی"یان لەو وڵاتە کرد. خۆپێشاندەران داوایان کرد جیهان لە بەرامبەر هێرشکردنە سەر کوردستانی سووریا بێدەنگ نەبێت.
لە شەوی ۱۹-۰۱-۲۰۲۶ـەوە، لە پاش ئەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە داوای لە گەنجانی کوردستان کرد پەیوەندی بە "ڕیزەکانی بەرگری"یەوە بکەن لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، گردبوونەوەی ناڕەزایی لە دەیان شار و ناوچەی هەرێمی کوردستان لەوان لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکووک، کەلار، رانیە، زاخۆ و چەندین ناوچەی دیکە و دیاسپۆرا گردبوونەوە بەڕێوەچوو.
Your Comment