کوردپرێس: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش، به‌هه‌ماهه‌نگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاری ورد له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق له سنووری (سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و شاره‌زور و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌رین) توانیان ۹ تیرۆریستی داعش ده‌ستگیربكه‌ن.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، له‌ماوه‌ی ۱-۲۷‌ی (نیسان/۴)ی ۲۰۲۶ له‌چه‌ند چالاكییه‌كی جیاوازدا، دوای به‌دواداچون و ده‌ستنیشانكردنی شوێنی تیرۆریستان توانرا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه تیرۆریستییه ده‌ستگیربكرێن كه له‌ڕابردودا ئه‌ندامی چالاكی داعش بوون.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ئاشكراشیكردوه: "له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تیرۆریستان به مادده‌كانی (۲ و ۴)ی تیرۆر، ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له دۆسییه‌كانیان به‌رده‌وامه".
پێشتریش چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی هاوشێوه بۆ ده‌ستگیركردنی پاشماوه‌كانی چه‌كدارانی داعش ئه‌نجامدراون، له ۱۷‌ی (شوبات/۲)ی ئه‌مساڵیش دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگه‌یاند، ئه‌ندامانی گرووپێکی مەترسیداری چەکداری داعشیان بەناوی (کەتیبەی پێنجی سەلمانی فارسی) لە سنووری (هەڵەبجە، سەیدسادق،پێنجوێن، گەرمیان، دیالە) ده‌ستگیركردوه.
Your Comment