بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كه ڕۆژانی ۹‌ی ۱۱ (هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت) و ۱۱ی ۱۱ (هه‌ڵبژاردنی گشتی) به‌ڕێوه‌چوو، نه‌وه‌ی نوێ توانیویه‌تی ته‌نها سێ كورسی له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستبهێنێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی نافه‌رمی، نه‌وه‌ی نوێ له سلێمانی ۱ كورسی و له هه‌ولێریش دوو كورسی مسۆگه‌ر كردووه، له پارێزگای دهۆكیش هیچ كورسییه‌كی به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
به‌ده‌ستهێنانی سێ كورسی له‌لایه‌ن نه‌وه‌ی نوێوه له‌كاتێكدایه له هه‌ڵبژاردنی ساڵی ۲۰۲۱ ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه توانی ۹ كورسی له په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌ستبهێنێت
جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی ۲۰۱۸ به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی كرد و به پشتیوانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كوردستان توانی ۴ كورسی په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌ستبهێنێت، دواتر له ساڵی ۲۰۲۱ ژماره‌ی كورسییه‌كانی بۆ ۹ كورسی زیادكرد.
Your Comment