لەسنووری سلێمانی هێرشی درۆنی کرایەسەر ئۆتۆمبیلێک

 لە هێرشێکی درۆنیدا لەسەر ڕێگای نێوان دوکان بۆ سلێمانی کەسێک گیانی لەدەستداو کەسێکی تریش بە سەختی برینداربوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كامەران عوسومان لە رێكخراوی (Community Peacemaker Teams - Iraqi Kurdistan) دەڵێت: لە کاتژمێر ٧:٤٠ خولەکی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆدا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (لاندکرۆزەر - ژمارە سلێمانی - گولە نەبڕ) لەسەر ڕێگای نێوان دوکان بۆ سلێمانی، بەرامبەر گوندی حەسەن تەپە لەلایەن درۆنێکی نەناسراوەوە بە ئامانجگیرا.

لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، کەسێک گیانی سپارد و کەسێکی تریش بە سەختی برینداربوو. هێشتا ناسنامەی قوربانییەکان ئاشکرا نەکراوە.

به‌ڵام ژمارەیێک سەرچاوەی دیکە بۆ شارپرێس ئاشکرایان کردووە ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ڕێگه‌ى بۆمبى لكێندراوه‌وه‌ ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌ و ئۆتۆمبێلى تایبه‌تى عومه‌رى ئێلخانى زاده‌ جێگرى سکرتێری کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران‌ بووه‌ و ئه‌و دوو كه‌سه‌شى له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون، پاسه‌وانى تایبه‌تى بوون، کە کەسێکیان گیانی لەدەست داوە و ئەوی دیکەش بریندارە.
زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، جێگرى سكرتێرى كۆمه‌ڵه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا نه‌بووه‌ و تائێستا   هیچ لایه‌نێكی هه‌رێمى‌ و گرووپێكیش به‌رپرسیارێتى خۆى ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

هەر لەمبارەوە عەبدوڵا نووری، بەرپرسی ئەمنی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی ئێران بە "درەو میدیا"ی ڕاگەیاندووە: ئەو ئۆتۆمبیلەی ئێوارەی ئەمڕۆ كراوەتە ئامانج، ئۆتۆمبیلێكی گولەنەبڕە كە هی (عومەر ئیلخانیزادە) جێگری سكرتێری حزبەكەیانەو خۆی تێدا نەبووە، شۆفێرەكە و پێشمەرگەیەكی تێدابووە، لە سوورداش گەڕاوەتەوە بەرەو سلێمانی، لە نزیک بازگەكە ئۆتۆمبیلەكە وەرگەڕاوە و ئاگری گرتووە.
وتیشی میدیاكان هەواڵی ئەوەیان بڵاو كردووەتەوە گوایە بە درۆن كراوەتە ئامانج، بەڵام ئێمە تا بەتەواوی بۆمان ڕووننەبێتەوە، دڵنیا نین، لەئێستادا هەم تیمی خۆیان و هەم دەزگا ئەمنیەكان لێكۆڵینەوە دەكەن لەوەی بزانن هۆكاری رووداوەكە درۆن بووە یان وەرگەڕاوە یان تەقینەوە لەڕێگەیان دانراوە و دواتر ئاشكرای دەكەن.
جەختیشكرد لەوەی، جێگری سەرۆكی حزبەكەیان سەلامەتە کوژراوێک و بریندارێک هەیە.

News ID 226880

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha