-
محەمەدی حاجی مەحموود:
ڕەنگە دوو ئیدارەیی زیاتر لە بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان بێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان ڕایگهیاند، ڕەنگە دوو ئیدارەیی زیاتر لە بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان بێت، چوونکە حزبە سیاسیەکان لە دژی یەکتر زیاتر خزمەتی خەڵکیان دەکرد.
-
سەفین دزەیی:
بەتووندی سەرکۆنەی هێرشی مووشەکی بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکەم
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر پەیامێکی بڵاو کردۆتەوە.
-
پەیامی وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشی سەر كۆرمۆر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هێرشێكی تیرۆریستی كرایە سەر كۆرمۆر و ئەماش پەلاماری ژێرخانە گرینگەکانی هەرێمی کوردستانە.
-
مهسروور بارزانی:
ئەو هێرشانە دەکرێتە سەر هەرێم هەوڵی نەیارانمانە بۆ نەهێشتنی ئەم قەوارەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکی حکوومهتی ههرێمی کوردستان پهیامێک لهبارهی هێرش و پهلامارهکانی ئهم دواییهی سهر ههرێمی کوردستان بڵاو کردهوه و جهختی کردهوه که تهنیا به لێدوان و شهرمهزارکردن کۆتای بهم هێرشانه نایێت.
-
هێرشەکەی سەر کۆرمۆر ۶۷ لەسەدی کارەبای هەرێمی کوردستانی بڕی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی هێرشە درۆنییەکەی شەوی ڕابردووی کۆرمۆر، ڕێژەی ۶۷%ی کارەبای هەرێم بڕاوە و پێدانی کارەبا بە مووسڵ و کەرکووک سفر بووەتەوە.
-
مەسعوود بارزانی:
پێشوازی دەکەین لە دەستپێکردنەوەی دانوساندنی نێوان عێراق و ئەمریکا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی پهیامێکی لهبارهی دەستپێکردنەوەی دانوساندنی نێوان عێراق و ئەمریکا بڵاوکردهوه و دەڵێت: دانوساندن تاکە رێگەی دروستە بۆ بنیاتنانی پەیوەندیی هاوسەنگ.
-
پێش لە لەدایکبوونی؛ حزبەکەی ئەدهەم بارزانی جیابوونەوەی تێکەوت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەرچەندە وابڕیاربوو ئەدهەم بارزانی ڕەوتێکی سیاسی بە ناوی "هێڵی سێیەم" ڕابگەیەنێت و پێشتر ئەندامانی لە ڕێگەی دەنگی ئەمەریکاوە وردەکاری کاری سیاسی ڕەوتەکەیان خستە ڕوو، بەڵام ڕەوتەکە ئێستا ناکۆکی تێکەوتووە و بەشێک لە ئەندامانی لە دەرەوەی ئەدهەم بارزانی ئامادەکاری دەکەن بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوێکی سیاسی کە بە وتەی خۆیان تەواو جیاوازە لە ڕەوتەکەی پێشوویان.
-
نێچیرڤان بارزانی:
ڕێککەوتنی نێوان عێراق و ئەمریکا یارمهتیدهر دهبێت بۆ پاراستنی سهقامگیری و سهروهریی وڵات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی رایگهیاند، ههرێمی كوردستان پێشوازی له ڕێكهوتنی نێوان عێراق و ئهمریكا دهكات بۆ دهستپێكردنهوهی كارهكانی كۆمیتهی باڵای سهربازیی نێوانیان.
-
عێراق و ئەمریکا داڕشتنی خشتەیەکی زەمەنییان لەبارەی ماوەی مانەوەی هاوپەیمانان واژۆ کرد
بەشی جیهان- عێراق و ئەمریكا رێككەوتن بۆ داڕشتنی خشتەیەكی زەمەنی بۆ دیاریكردنی ماوەی مانەوەی ڕاوێژكارە سەربازییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق.
-
مەسعوود بارزانی کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر، کۆ بوونەوە
بەشی تورکیا- لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازی لە محەممەد مەولود یاقوت كونسوڵی گشتی توركیا لە هەولێر كرد.
-
مەسعوود بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا پێوەندییەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد.
-
پارتی وەڵامی وەزیری دارایی عێراقی لەبارەی ڕادەست نەکردنەوەی داهاتەکان، دایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کادیری پارتی لە بەغدا وەڵامی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقی دایەوە کە ڕایگەیاندبوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەساڵی ۲۰۲۳دا هیچ داهاتێکی ڕادەستی حکوومەتی ناوەندیی نەکردووە.
-
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
دەبێت لەبارەی هێرشی مووشەکی بۆسەر هەولێر لەگەڵ لایەنی ئێرانی گفتوگۆ بکەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت دەبێت لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر شاری هەولێر لەگەڵ ئێرانییەکان گفتوگۆ بکرێت.
-
بۆ پێدانی گرێبەست؛ ستافی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بەرتیل لە بەڵێندەران وەردەگرن
بەشی جیهان- بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک کە بۆ ماڵپەڕی گاردیەنی بەریتانی قسەیان کردووە، کارمەندانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون و بەهۆی وەرگرتنی بەرتیلەوە پارەیەکی زۆر لە وڵاتەکە دیار نەماوە.
-
ژوورى بازرگانى سلێمانى:
ئەگەر بایکۆتی کاڵای ئێرانی بکرێت نرخ پێنج قات لەسەر هاوڵاتی هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکى ژوورى بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هۆشدارى دەدات لە بایکۆت کردنى کاڵا و شمەکى ئێرانى.
-
ئەدهەم بارزانی لەسەر دروستکردنی حیزبوڵای کوردستان ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگەی ئەدهەم بارزانی سیاسەتمەدار و سەرکردەی پێشوو لە پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر دروستکردنی حیزبوڵای کوردستان ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە.
-
وەزیری دارایی عێراق: ناوی دووبارە لەنێو لیستی مووچەخۆرانى ههرێم ههیه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، داوای زانیارییان لەسەر ناو و ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کردووە، بەڵام حکومەتی هەرێم زانیارییەکانی بە زمانی کوردی بۆ ناردوون، هاوکات ناوی دووبارەش لەنێو لیستی فەرمانبەران هەبووە.
-
ئەندامێکی باڵای یەکێتی:
مەترسییەکانی سەر هەرێمی کوردستان گەورەتر دەبن
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەندامێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانی ڕایدەگەیەنێت مەترسییەکانی سەر هەرێمی کوردستان و گەلەکەمان تا دێن گەورەتر دەبن و ئێمەش تەنها وەک تەماشاڤان سەیری ڕووداوەکان دەکەین.
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دوو وادەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشنیار کردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دوو وادەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کردووە.
-
دووهەمین كۆنفڕانسی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە پەسەند کردنی دەستوری ناوخۆیی كۆتایی هات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دووهەمین كۆنفڕانسی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان لەژێر دروشمی (گۆڕان بەرەو قۆناغێکی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان) كۆتایی بەكارەكانی هێنا و دەستووری ناوخۆیی ئەو حزبە پەسەندكرا.
-
سەعدی پیرە:
یەکێتیی نیشتمانی پۆستى پارێزگارى کهرکووک به مافى خۆى دهزانێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتهبێژى یهکێتى دهڵێت یهکێتى به پێویستى دهزانێت گفتوگۆ لهبارهى پۆستى پارێزگارى کهرکووک دهست پێبکات و ئهو پۆستهش به مافى خۆى دهزانێت.
-
داخوازی بۆ بایکۆتی کاڵای ئێرانی لە هەرێمی کوردستان، کاردانەوەی ژووری بازرگانیی تارانی لێکەوتەوە
بەشی ئێران- ژووری بازرگانی تاران کاردانەوەی بۆ بایکۆتی کاڵای ئێرانی لەلایەن زووری بازرگانی هەولێرەوە نیشان دا و رایگەیاند داوا لە هەرێمی کوردستان دەکەین، چاویان لە داهاتوو بێت و ئایندەیەکی گەشاوەتر بۆ نەوەکانی داهاتوو بنیاد بنێن و پێشکەوتنەکان نەکەن بە قوربانی کێشە وەرزییەکان.
-
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەتوندی وەڵامی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانی دایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای ئاشکرابوونی ڕاستییەکان بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی وتەی "بوونی دەزگای مووساد لە هەرێمی کوردستان"، پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە، چەکە پێشکەوتووەکانی ئێران دەتوانێت بگاتە زۆر لەو شوێن و وڵاتانەی کە بە دوژمنی خۆی دەزانێت، کەچی بۆ خەڵکی بێ چەک و بێ تاوانی هەرێمی کوردستان ئازایە؟
-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
پێویستە عێراق پێبەندی ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێران بێت
بەشی ئێران- وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئێران ڕایدهگهیهنێت، ئامانجیان له هێرشه مووشهکیهکهی سهر شاری ههولێر بهئامانجگرتنی ئاسایش و سهقامگیری عێراق نهبوو و پێویستە ئەو وڵاتە پێبەندی ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێران بێت.
-
کۆمپانیای نەوتی TAQA ههرێمی کوردستان جێدههێڵێت
بەشی جیهان- کۆمپانیای وزهی نیشتیمانی ئهبووزهبی (TAQA) ڕێککهوتنێکی لهگهڵ کۆمپانیای جهنهراڵ ئێشکلۆریشن پارتنهرز ئهنجامدا بۆ فرۆشتنی تهواوی پشکهکانی له کێڵگهی نهوتی ئهتروش له ههرێمی کوردستانی عێراق و جێهێشتنی.
-
وەزیری دارایی عێراق:
هەرێمی کوردستان لە ساڵی ۲۰۲۳ دا هیچ داهاتێکی دارایی ڕادەستی حکوومەتی فیدراڵی نەکردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند هەرێم لە ساڵی ڕابردوودا هیچ داهاتێکی ڕادەستی بەغدا نەکردووە، تەنها رۆژانە ۵۰ هەزار بەرمیل نەوتی ڕادەستی پاڵاوگە حکوومییەکان کردووە.
-
ڕێکخەری گشتیی گۆڕان:
هەرێم هیچ کاتێک بەهێندەی ئێستا لەبەردەم مەترسی هەڵوەشاندنەوەدا نەبووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێکخەری گشتیی گۆڕان ڕایگەیاند لەدوای ڕووخانی بەعسەوە هیچ کاتێک بەهێندەی ئێستا قەوارەی هەرێمی کوردستان لەبەردەم مەترسی دابەشبوون و هەڵوەشاندنەوەدا نەبووە.
-
بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کێشەمان لەگەڵ لایەنی تورکیا نییە
محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی باکووری عێراق کێشە لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان هەیە.
-
دوو پەرلەمانتاری پێشووی هەرێمی کوردستان بۆ برایانی تاڵەبانی:
دەست لە دەستگیرکردنی مامۆستایانی ناڕازی و دەنگی ناڕازی هەڵبگرن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوو پهرلهمانتاری خولی پێشوو داوا له ههریهکه له بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دهکهن که ئاڕاستهی هێزه ئهمنییهکانی پارێزگای سلێمانی بکهن بۆ ئهوهی دەست "لە هەڕەشەکردن و دەستگیرکردنی مامۆستایانی ناڕازی و دەنگی ناڕازی هەڵبگرن".
-
شرۆڤەکارێکی پرسە ئەمنییەکان:
هێرشی مووشەکی هێزە ئەمریکییەکانی لە عێراق هەراسان کردووە
بەشی جیهان- چارڵز لیستر دەڵێت ئاراستە کردنی زیاتر لە ۱۵ مووشەکی پاتریۆت نەیتوانی بنکەی عەین ئەسەدی ئەمریکی لەبەرامبەر هێرشە مووشەکییەکان ڕۆژی ڕابردوو بپارێزێت.