ئەدهەم بارزانی لەسەر دروستکردنی حیزبوڵای کوردستان ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگەی ئەدهەم بارزانی سیاسەتمەدار و سەرکردەی پێشوو لە پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر دروستکردنی حیزبوڵای کوردستان ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ئەدهەم بارزانی دەڵێت: "دیارە لە ھەندێک دەوڵەتی دەوروبەر ھەواڵێک بڵاوکراوەتەوە  لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا، کە حیزبوڵای کوردستان بوونی خۆی ڕادەگەیەنێت. بۆ ئەو مەبەستە و پەیوەست بەو ھەواڵە پەیوەندیەکی زۆر بە شێخ ئەدھەم بارزانی و نووسینگەی بەڕێزیانەوە کراوە، لە وەڵامدا ڕایانگەیاندووە، کە ئەویش وەک خەڵک ئاگاداری ئەو ھەواڵەیە و لە میدیاکانەوە بینیویەتی".

چەند ڕۆژی رابردوو کەناڵی حەدەسی سعوودی لە زاری سەرچاوەکانی سوپای پاسدارانەوە بڵاویکردەوە کە بەمنزیکانە حیزبوڵای کوردستان لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێندرێت.

News Code 222926

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha