بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژووری بازرگانی تاران لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پەیوەندییە درێژخایەنەکانی نێوان ئێران و عێراق و بە هەمان شێوەی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی هەزاران ساڵ لە پەیوەندی ڕۆشنبیرییە، پێویستە گرنگترین ئاڕاستەی ئەو سێ ناوچەیە بەدیهێنانی داهاتووییەکی ڕۆشن و گەشەسەندوو بێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، کۆمەڵەی بازرگانانی ئێران و عێراق، هاوشێوەی میراتییەکە کە لە گەنجینەی مەزن پێکهاتبێت و کۆمەڵگە ی هاوبەشی و برازێنێتەوە، بازرگانی دێرێنی نێوان گەلەکانیان تەنها بە پەیوەندییە باشەکان بەرێوەنەچووە، بەڵکوو فراوان و قوڵبوەتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەمە یەکەمین جار نییە کە کۆمەڵگاکانی ئێران و عێراق روبەروی هەڵگەرانەوەی جیهانی سیاسەت دەبنەوە، بەڵام دەبێت ئەوەش بزانن کە پاراستنی ئەو گەنجینە بە بەهایە "ئاڵوگۆری بازرگانی" پێویستی بە کەسایەتییەکی باڵا و وەفادارە.
لە ڕاگەیەنراوی ژوری بازرگانی تاران باس لەوەشکراوە، هیچ بەرپرسیارێتییەکی روداوەکان ناکەوێتە سەر هاوڵاتیانی عێراق و ئێران، بە تایبەتیش ژورە بازرگانییەکان، کە ئامانجی راستەقینەیان بەرژەوەندی گەلە، نابێت ئەو ئازارانە لەبیر بکەن کە بەرگەیان گرتووە لە پێناو بنیادنانی ئەو پەیوەندییە مەزنە.
ئاماژە بەوەش کراوە، خاوەنکارەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ساڵانەیان گەیاندوەتە سێ ملیار دۆلار، ئەوەش هێمای ئەو جۆش و خرۆشەیە کە لە نێوان هەردوو ناوچە هەیە بۆ فراوانکردنی سنورەکانی ئاشتی و هاورێیەتی.
لە کۆتایدا ژووری بازرگانی تاران ئەوەی خستوەتەڕو، لەو کاتەی چەند لایەنێک ئیرەیی بە ئێران و عێراق دەبەن و هەوڵی شکاندنی هاورێیەتی ئەو دو ناوچەیە دەدەن، ژوری بازرگانی و پیشەسازی و کانزا و کشتوکاڵی تاران داوا لە ژورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، چاو لە هەوراز و نشێوە کاتییەکان نەکەن، بەڵکو بڕوانن بۆ داهاتو و ئەوەش بزانن ئێران لەگەڵیان دەوەستێتەوە بۆ بنیادنانی داهاتووییەکی ڕۆشن بۆ نەوەکانی داهاتوو.
Your Comment