دووهەمین كۆنفڕانسی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە پەسەند کردنی دەستوری ناوخۆیی كۆتایی هات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دووهەمین كۆنفڕانسی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان لەژێر دروشمی (گۆڕان بەرەو قۆناغێکی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان) كۆتایی بەكارەكانی هێنا و دەستووری ناوخۆیی ئەو حزبە پەسەندكرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی ۲۰۲۴/۱/۲۲ بە پەسەندكردنی دەستووری ناوخۆیی بزووتنەوەی گۆڕان، دووهەمین كۆنفڕانسی نیشتیمانی بزووتنەوەکە لەژێر دروشمی (گۆڕان بەرەو قۆناغێکی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان) كۆتایی بەكارەكانی هێنا و بەلاغی كۆتایی دووهەمین كۆنفڕانس خوێنرایەوە.

لە دووهەمین کۆنفرانسى نیشتیمانیی بزووتنەوەى گۆڕان هەرشەش ڕاپۆرتەکەی لیژنە جیاوازەكان پەسەند کراون، ڕاپۆرتەکانیش لە دانانی بەرنامەی سیاسیی بزووتنەوەی گۆڕان لە بوارە جیاوازەکاندا، پەسەندکردنی دەستکاری پلاتفۆڕمەکانی هەڵبژادنی پارێزگاکان و هەرێم و عێراق، هەڵسەنگاندنی ئەدای نوێنەرەکانی گۆڕان لە دەزگا هەڵبژێرراوەکانی پارێزگاکان و تیمەکانی لە حکوومەت، هەڵسەنگاندنی ئەدای جڤاتی نیشتمانی و دامەزراوەکانی، گۆڕین و دانانی دروشمی بزووتنەوەی گۆڕان یاخود گۆڕینی لۆگۆ بەپێی گۆڕانکاریی هەلومەرجی گشتی و ئەمشەویش ڕاپۆرتى پێداچوونەوە بە دەستووری ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕان پەسەندكرا.

News Code 222922

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha