هێرشی مووشەکی هێزە ئەمریکییەکانی لە عێراق هەراسان کردووە

بەشی جیهان- چارڵز لیستر دەڵێت ئاراستە کردنی زیاتر لە ۱۵ مووشەکی پاتریۆت نەیتوانی بنکەی عەین ئەسەدی ئەمریکی لەبەرامبەر هێرشە مووشەکییەکان ڕۆژی ڕابردوو بپارێزێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو بنکەی سەربازیی عەین ئەسەدی ئەمریکی کرایە ئامانجی هێرشی مووشەکیی کەم وێنە. بەرپرسانی ئەمریکی برینداربوونی هێزەکانی خۆیان لەو هێرشەدا ڕاگەیاند. چارڵز لیستر شرۆڤەکاری پرسە ئەمنییەکان دەڵێت هێرشی لەم شێوەیە بۆ سەر عەین ئەسەد تا ئەم کاتە کەم وێنە بووە.

ناوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس-دا لەزاری بەرپرسە ئەمریکییەکانەوە دەڵێت تەنانەت سیستەمی بەرگریی مووشەکیی پاتریۆت نەیتوانییوە ڕێگری بکات لە لێدانی مووشەکەکان لە ئامانجەکانیان.

ئەم شرۆڤەکارە ئیدیعا دەکات زیاتر لە ۱۵ مووشەکی پاتریۆت بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکەی ڕۆژی ڕابردوو ئاراستەی مووشەکە هێرشبەرەکان کراون بەڵام ئەم سیستەمە پێشکەوتووەش نەیتوانییوە ڕێگری لە هەموو مووشەکەکان بکات.

لیستر لەزاری سەرچاوە سەربازییەکانەوە ڕایدەگەیەنێت ڕەنگە لە ڕۆژانی داهاتوویشدا هێزە ئەمریکییەکان بکرێنە ئامانجی هێرشی مووشەکی.

News Code 222906

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha