دەست لە دەستگیرکردنی مامۆستایانی ناڕازی و دەنگی ناڕازی هەڵبگرن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوو په‌رله‌مانتاری خولی پێشوو داوا له‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی ده‌که‌ن که‌ ئاڕاسته‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی پارێزگای سلێمانی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دەست "لە هەڕەشەکردن و دەستگیرکردنی مامۆستایانی ناڕازی و دەنگی ناڕازی هەڵبگرن".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هه‌ریه‌که‌ له‌ غالب محەمەد، ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق و عەلی حەمە ساڵح، ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان له‌ په‌یامێکدا بۆ بافڵ تاڵەبانی، سه‌رۆکی یه‌کێتی و قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌ڵێن، "بە هێزە ئەمنیەکانتان بڵێن: دەست لە هەڕەشەکردن و دەستگیرکردنی مامۆستایانی ناڕازی و دەنگی ناڕازی هەڵبگرن".

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌که‌ن، سبەی مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ داواکردنی مافی ڕەوای خۆیان خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، "لەبری گوێگرتن لە داوا ڕەواکانیان  و جێبەجێ کردنیان، هێزە ئەمنیەکانتان دەستگیریان دەکەن و هەڕەشەیان لێدەکەن".

ئه‌و دو په‌رله‌مانتاره‌ی پێشوو ده‌ڵێن، "خۆتان باش دەزانن خەڵکی سنووری پارێزگای سلێمانی هەرگیز نەترساوە، بۆیە لێرەوە ڕایدەگەیەنین هەموو بەرپرسیاریەتیەک لە ئەستۆی ئێوەدایە".

News Code 222907

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha