بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمپانیای TAQA له په‌یامێکدا بۆ بۆرسه‌ی ئه‌بووزه‌بی ڕایگه‌یاندووه، کۆمپانیاکه‌یان رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای جه‌نه‌ڕاڵ ئێشکلۆریشن پارتنه‌رز ئه‌نجام‌داوه به‌مه‌به‌ستی فرۆشتنی پشکه‌کانی، گرێبه‌سته‌که به مه‌رجی وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نی سێیه‌م جێبه‌جێ ده‌کرێت.
کۆمپانیای TAQA باسی به‌های ئه‌و گرێبه‌سته نه‌کردووه و ڕێژه‌ی خاوه‌ندارێتییه‌که‌ی له‌و بواره‌دا نه‌خستوه‌ته‌ڕوو.
به‌پێی ئاژانسی ڕۆیته‌رز، ڕێککه‌وتنه‌که له ڕێگه‌ی کۆمپانیای TAQA International B ئه‌نجامدراوه که لقێکی ته‌واو خاوه‌ندارێتی کۆمپانیای نیشتمانی وزه‌ی ئه‌بووزه‌بییه.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه کۆمپانیای TAQA ڕایگه‌یاند، وه‌ک به‌شێک له کۆمه‌ڵه‌یه‌ک گرێبه‌ستێکی ۳۰ ساڵه‌ی به‌ده‌ست‌هێناوه بۆ دامه‌زراندنی کۆگای ئاوی ستراتیژی سه‌ربه‌خۆی جه‌عرانه له ناوچه‌ی مه‌ککه‌ی پیرۆز له سعوودیه به تێچوی یه‌ک ملیار و ۵۰۰ هه‌زار درهه‌م.
کۆمپانیای TAQA له ئاشکراکردنێکدا بۆ بۆرسه‌ی ئه‌بووزه‌بی ڕایگه‌یاندووه، کۆمپانیای هاوبه‌شی ئاوی سعودیه ئه‌و ئۆفه‌ره‌ی هه‌ڵبژاردوه که له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانییه‌که‌یه‌وه پێشکه‌ش کراوه، که کۆمپانیای وه‌به‌رهێنانی نێوده‌وڵه‌تی ڤیزیۆنی سعوودیه و کۆمپانیای وه‌به‌رهێنانی که‌نداوی کوه‌یت له‌خۆده‌گرێت.
Your Comment