بۆ پێدانی گرێبەست؛ ستافی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بەرتیل لە بەڵێندەران وەردەگرن

بەشی جیهان- بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک کە بۆ ماڵپەڕی گاردیەنی بەریتانی قسەیان کردووە، کارمەندانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون و بەهۆی وەرگرتنی بەرتیلەوە پارەیەکی زۆر لە وڵاتەکە دیار نەماوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی گاردیەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق تۆمەتبار کراوە بە گەندەڵی لەو وڵاتە و یەکێک لەو بەرنامانەی یووئێنی لەسەر تۆمەتبار کراوە، پەیوەست بووە بە کارێکی رێکخراوی "یووئێن دی پی" و تایبەت بووە بە سندووقی ئاوەدانکردنەوە و سەقامگیری.

جێگەی باسە ئەو بەرنامەیە ئەو رێکخراوە لە ساڵی ۲۰۱۵ دەستیپێکردووە و ۱.۵ ملیار دۆلاری بۆ تەرخانکراوە و لەلایەن ۳۰ وڵاتەوە پارەکەی بۆ کۆکراوەتەوە ئەو ڕۆژنامەیە دەڵێت بەشێکی زۆری ئەو پارانە بەهەدەر دراون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەیە، بۆ هەر گرێبەستێکیش کە لەلایەن ئەو رێکخراوەوە ڕاگەیێندراوە، ستافی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لەسەدا ۱۵ی بەهای گرێبەستەکانیان کردووە، لە بەرامبەردا ستافەکە، هاوکاری بەڵێندەر و بازرگانەکانیان کردووە بە سیستمە ئاڵۆزە چاودێرییەکەی یوئێندا دەرباز ببێت و گرێبەستەکان بەدەستبهێنن.

یەکێک لە بەڵێندەرەکان بەو رۆژنامەیەی ڕاگەیاندووە، "هیچ کەس بێ پارەدان گرێبەست بەدەست ناهێنێت، لەم وڵاتە بێ پارەدان هیچ شتێکت دەستناکەوێت، نە لە  UNDPو نە لە حکوومەت.

هاوکات کارمەندێکی UNDP ڕایگەیاندووە، مامەڵەکانی نێوان بەڵێندەران و کارمەندانی یووئێن، زیاتر بە زارەکی بووە و لەسەر کاخەز نەبووە، بۆ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک لەبەردەست نەبێت و هەندێجاریش کەسانی باڵادەستی عێراقی وەکوو نێوەندگیر سوودیان لێوەرگیراوە و یەکێکیش لە کارمەندەکانی یوئێن دەڵێت، "لایەنی سێیەمیش لەو مامەڵەیەدا پشکی هەیە".

لەبارەی ئەو تۆمەتانەشەوە، رێکخراوی یووئێن دی پی ڕایگەیاندووە: "رێکخراوەکە میکانیزمی تۆکمەی نێوخۆیی هەیە کە رێگریی لە هەر کارێکی گەندەڵی یان کاری نایاسایی دەکات یانیش زوو ئاشکرایان دەکات". ڕاشیگەیاندووە، ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون بە جیدی وەردەگرێت و "هیچ لێبووردەیی نییە بەرامبەر بە بەرتیل وەرگرتن و گەندەڵی".

News Code 222929

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha