سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی بلومبێرگ، ڕایگەیاندووە: تا ئێستا هیچ کێشەیەک سەبارەت بە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی عێراق نییە و وتیشی: ڕووداوەکان لەم شوێنە هەستیارەدا بەردەوامن، کە زیاتر لە ۳۰%ی دابین کردنی وزەی جیهان پێکدەهێنێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: بەدڵنیاییەوە بارودۆخی ئێستا هەم بۆ هەناردەکاران و هەم بۆ هاوردەکاران جێگەی نیگەرانییە و هۆشداریشیدا کە درێژکردنەوەی شەڕ لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا و وتیشی ئەم شەڕە دەبێتە هۆی فراوانبوونی بازنەی ململانێکان و ئەمەش ڕوویدا.
سوودانی جەختیشی کردەوە: ئێمە کێشەمان لەگەڵ لایەنی تورکیا نییە، ئەوان ئامادەیی خۆیان نیشانداوە، بەڵام کێشە لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان هەیە.
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: ناکۆکی نێوان بەغدا و هەولێر لە دەوری کێشەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت دەسووڕێتەوە.
Your Comment