ڕێککەوتنی نێوان عێراق و ئەمریکا یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ پاراستنی سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی وڵات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ ڕێكه‌وتنی نێوان عێراق و ئه‌مریكا ده‌كات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی كۆمیته‌ی باڵای سه‌ربازیی نێوانیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی له‌ په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌: "پێشوازی له‌ ڕێككه‌وتنی حكوومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق و حكوومه‌تی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی كۆمیته‌ی باڵای سه‌ربازیی نێوانیان (HMC) و به‌ره‌وپێشچونی گفتوگۆكان ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی دوقۆڵی و داهاتوی هاریكاریی هاوبه‌ش له‌ بواره‌كانی سیاسی، ئابوری، كولتوری، ئه‌منی و سه‌ربازیدا".

ڕاشیگه‌یاندووه‌، "هه‌رێمی كوردستان پشتگیری له‌و ڕێككه‌وتنه‌ ده‌كات و هاوكار و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی وڵات و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزله‌یه‌كگرتن و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش.

News Code 222939

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha