بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ئەدهەم بارزانی دەڵێت: "دیارە لە ھەندێک دەوڵەتی دەوروبەر ھەواڵێک بڵاوکراوەتەوە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا، کە حیزبوڵای کوردستان بوونی خۆی ڕادەگەیەنێت. بۆ ئەو مەبەستە و پەیوەست بەو ھەواڵە پەیوەندیەکی زۆر بە شێخ ئەدھەم بارزانی و نووسینگەی بەڕێزیانەوە کراوە، لە وەڵامدا ڕایانگەیاندووە، کە ئەویش وەک خەڵک ئاگاداری ئەو ھەواڵەیە و لە میدیاکانەوە بینیویەتی".
چەند ڕۆژی رابردوو کەناڵی حەدەسی سعوودی لە زاری سەرچاوەکانی سوپای پاسدارانەوە بڵاویکردەوە کە بەمنزیکانە حیزبوڵای کوردستان لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێندرێت.
Your Comment