پێشوازی دەکەین لە دەستپێکردنەوەی دانوساندنی نێوان عێراق و ئەمریکا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی په‌یامێکی له‌باره‌ی دەستپێکردنەوەی دانوساندنی نێوان عێراق و ئەمریکا بڵاوکرده‌وه‌ و دەڵێت: دانوساندن تاکە رێگەی دروستە بۆ بنیاتنانی پەیوەندیی هاوسەنگ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیامەکەی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستاندا هاتووە: پشتیوانی لە هەڵوێستی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سوودانی دەکەین و هەروەها پشتیوانی لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکەین بۆ سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی دانوساندن لەگەڵ ئەمریکا  بۆ داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی داهاتوویان لە چوارچێوەی بابەتی سەربازی و ئەمنی لەپێناو گەرەنتی کردنی بەردەوامیی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی وڵات لە پەلامارە دەرەکییەکان بە پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی هەرێمی کوردستانیشەوە".

News Code 222941

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha