بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەوزاد غەفوور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەبارەت بە بایکۆت کردنی کەلوپەل و کاڵای ئێرانی بە دەنگی ئەمریکاى ڕاگەیاندووە: بڕیاری بایکۆت کردنی کاڵای ئێرانی پەیوەندی نییە بە ئێمەوە وەک ژوورە بازرگانییەکان، بەڵکوو ئەمە بڕیارێکە دەبێت حکوومەت بە ڕاوێژ لەگەڵ ژوورە بازرگانییەکان پاش هەڵسەنگاندنەکان بیدات.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وتیشى: ئەمە کاری ئێمە نییە وەک ژوورە بازرگانیەکان، هاوڵاتی خۆی دەتوانێت بڕیاری بایکۆت بدات و کە کاڵاکەی نەکڕی لەناو بازاڕ مایەوە ئەو کات بازرگانەکەش هاوردەی ناکات.
لەبارەى کاریگەرى بایکۆتى کاڵاى ئێرانى لەسەر گرانى لە بازاڕدا وتى: ئەگەر بایکۆتی کاڵای ئێرانی بکرێت و لە سعوودیە و تورکیاوە شت بێت، نرخ پێنج قات لەسەر هاوڵاتی زیاتر دەبێت و کیلۆیەک تەماتە نزیکەی دەبێتە پێنج هەزار دینار، من چۆن بە خەڵک بڵێم بایکۆت بکەن سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.
Your Comment