بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی له په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه: "پێشوازی له ڕێككه‌وتنی حكوومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق و حكوومه‌تی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی كۆمیته‌ی باڵای سه‌ربازیی نێوانیان (HMC) و به‌ره‌وپێشچونی گفتوگۆكان ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی دوقۆڵی و داهاتوی هاریكاریی هاوبه‌ش له بواره‌كانی سیاسی، ئابوری، كولتوری، ئه‌منی و سه‌ربازیدا".
ڕاشیگه‌یاندووه، "هه‌رێمی كوردستان پشتگیری له‌و ڕێككه‌وتنه ده‌كات و هاوكار و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی وڵات و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزله‌یه‌كگرتن و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش.
Your Comment