بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناسر که‌نعانی له کۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسان سه‌باره‌ت به کرده‌وه‌ی سه‌ربازیی ئه‌م دواییه‌ی ئێران له هه‌رێمی کوردستان، وتی: "په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و عێراق به‌هێز و پته‌ون و هه‌ماهه‌نگیی ته‌واومان هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی باشمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان هه‌یه، به‌داخه‌وه له‌م ساڵانه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی بابه‌تیانه له هه‌رێمه‌وه ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیانی ئێران کراوه، ئه‌مه‌ش سه‌لمێندراوه که ئێران ناتوانێت بێ‌باک بێت له دابین کردنی ئاسایشی نیشتمانی خۆی و ئه‌م پرسه‌ش بۆ حکوومه‌ت و هێزه چه‌کداره‌کانمان هێڵی سووره".
ناوبراو وتیشی: "ئێران گه‌وره‌ترین به‌رگریکاری سه‌روه‌ری نیشتمانی و سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراقه و لایه‌نگری یه‌کێتی خاکی وڵاته‌که‌یه، پابه‌ندبوونی ئێمه به سه‌روه‌ریی نیشتمانی و خاکی عێراق سه‌لمێنراوه و ساڵانێکی زۆره ئه‌م ڕاستگۆییه‌مان بۆ میلله‌ت و حکوومه‌تی عێراق سه‌لماندووه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی له‌وه‌ش کرد: "ئه‌و بۆردوومانه‌ی ئێران له دژی باره‌گای ئه‌منیی ئیسرائیل له هه‌ولێر کرده‌وه‌یه‌ک بو به ئامانجی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ده‌ستدرێژکارانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، نه‌ک کرده‌وه‌یه‌ک دژ به عێراق و ئاسایش و سه‌روه‌رییه‌که‌ی، ئێران چه‌ندینجار هۆشداری پێویستی داوه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و جه‌ختی کردۆته‌وه، ئاسایشی نیشتمانی ئێران هێڵی سووره".
ناسر که‌نعانی باسی له‌وه‌ش کرد، "ئه‌نجامدانی کۆبوونه‌وه‌ی به‌شێک له گرووپه توندڕه‌وه‌کان بۆ مامه‌ڵه‌کردن دژی ئاسایشی نیشتمانی ئێران له هه‌رێمی کوردسانی عێراق جێگه‌ی قبووڵ کردن نییه، ئێمه هه‌میشه سوورین له‌سه‌ر ئاسایشی حکوومه‌ت و نه‌ته‌وه‌ی عێراق و هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌م وڵاته بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئاسایش".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ده‌شڵێت، "جه‌ختمان له‌سه‌ر جێبه‌جێ کردنی ته‌واوی ڕێککه‌وتنی ئه‌منیی نێوان ئێران و عێراق کردۆته‌وه، بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ردوو وڵات".
Your Comment