عێراق و ئەمریکا داڕشتنی خشتەیەکی زەمەنییان لەبارەی ماوەی مانەوەی هاوپەیمانان واژۆ کرد

بەشی جیهان- عێراق و ئەمریكا رێككەوتن بۆ داڕشتنی خشتەیەكی زەمەنی بۆ دیاریكردنی ماوەی مانەوەی ڕاوێژكارە سەربازییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا وتی: حكوومەتی عێراق بە رێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا سەركەوتنی دانوستانە بەردەوامەكانی نێوان هەردوولا رادەگەیەنێت كە لە ئابی 2023ەوە دەستیان پێكردوە كە بە پێویستی دەستپێكردنی كاری لیژنەی سەربازیی باڵا بۆ هەڵسەنگاندنی هەڕەشەی داعش كۆتاییان هاتوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوەش بەمەبەستی داڕشتنی خشتەیەكی زەمەنی دیاریكراو و رونە كە ماوەی مانەوەی راوێژكارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دیاری بكات و دەستبكرێت بە كەمكردنەوەی دیراسەكراو و  پێ بەپێی راوێژكارانی سەربازی لەسەر خاكی عێراق و كۆتاییهێنان بە ئەركی سەربازیی هاوپەیمانی دژی داعش و گواستنەوە بۆ پەیوەندیی دوقۆڵی گشتگیر لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەڕوی سیاسی و ئابوری و كولتوری و ئەمنی و سەربازییەوە بەشێوەیەك كە گونجاو بێت لەگەڵ دیدگای حكوومەتی عێراق.

جەختیشی كردۆتەوە كە هەردو لا پشتیوانی خۆیان بۆ كاری لیژنەكەو ئاسانكاریی بۆ ئەركەكانی و رێگری لە هەر شتێک كە ببێتە مایەی كۆسپ و دواخستنی كارەكانی، دووپاتكردۆتەوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە پاراستنی رەوتی كارەكانی لیژنەكەو سەركەوتنی لە بەدیهێنانی ئەركەكانی بەرژەوەندییەكی نیشتمانییەو لەپاڵ ئەوەشدا دەبێتە مایەی پاراستنی سەقامگیری عێراق و ناوچەكە.

وەزارەتی دەرەوە وتووشیەتی، حكوومەتی عێراق داوا دەكات كارەكانی ئەم لیژنەیە بەهیچ شێوەیەک ڕانەگیرێن و كۆسپیان بۆ دروست نەكرێت و هەروەها كاربكرێت بۆ دوركەوتنەوە لە یاریكردن بە سەقامگیری عێراق.

هێمای بۆ ئەوەش كردووە كە عێراق پابەندیی خۆی بە پاراستنی ڕاوێژكارەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دووپات دەكاتەوە لەسەرتاسەری وڵات لەماوەی دانوستانەكاندا لەگەڵ پاراستنی سەقامگیری و رێگری لە پەرەسەندنی گرژییەكان.

وەزارەتی دەرەوە وتوویەتی، حكوومەتی عێراق پێشوازی لەم رێككەوتنە دەكات و بە بەشێک لەو بەڵێنانەی خۆی دەزانێت كە لە چوارچێوەی بەرنامەی حكوومەتدا بە خەڵكی داون.

News Code 222938

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha