بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیامەکەی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستاندا هاتووە: پشتیوانی لە هەڵوێستی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سوودانی دەکەین و هەروەها پشتیوانی لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکەین بۆ سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی دانوساندن لەگەڵ ئەمریکا بۆ داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی داهاتوویان لە چوارچێوەی بابەتی سەربازی و ئەمنی لەپێناو گەرەنتی کردنی بەردەوامیی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی وڵات لە پەلامارە دەرەکییەکان بە پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی هەرێمی کوردستانیشەوە".
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی پهیامێکی لهبارهی دەستپێکردنەوەی دانوساندنی نێوان عێراق و ئەمریکا بڵاوکردهوه و دەڵێت: دانوساندن تاکە رێگەی دروستە بۆ بنیاتنانی پەیوەندیی هاوسەنگ.
News Code 222941
Your Comment