بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو دیدارەدا كە كونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەیی بوو، باس لە بارودۆخ و دواپێشهاتە ئەمنی و سیاسییەكانی ناوچەكە و عێراق كرا.
باڵیۆزی بەریتانیا دووبارە سەرەخۆشیی خۆی بە بارزانی ڕاگەیاند بۆ هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر كە لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ئەنجامدرا.
لای خۆیەوە مەسعوود بارزانی "سوپاسی هەڵوێستی باڵیۆز و حكوومەتی بەریتانیای كرد، و دووبارە نیگەرانی خۆی دەربڕی بەو كردەوە بەرانبەر خەڵكی هەرێمی كوردستان كرا، و پێزانینی هەبوو بۆ هەوڵەكانی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ بۆ وەرگرتنی هەڵوێست و بەدواداچوونی جددی لەسەر ئەم پرسە".
پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و بارودۆخی ئەمنی دەشتی نەینەوا و شنگال و گرنگی جێبەجێ كردنی ڕێكەوتننامەی شنگال تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوون.
Your Comment