یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
-
خوێندنەوەیەک بۆ ٣٥ ساڵ ئەزموونی حوکمڕانیی کورد لە عێراق
زانکۆی لەندەن بۆ ئابووری بڵاوی دەکاتەوە دەستکەوتی سەرەکیی ٣٥ ساڵ حوکمرانیی کورد لە عێراق، بەدەستهێنانی ئۆتۆنۆمی نەبووە، بەڵکوو کۆنترۆڵکردنی ناکۆکییە ناوخۆییەکان بووە؛ دەستکەوتێک کە ئێستا بەهۆی بەردەوامیی ململانێ سیاسییەکان و لاوازبوونی دامەزراوەکانەوە، کەوتووەتە ژێر هەڕەشەیەکی ڕژدەوە.
-
عەلی حەمەساڵح:
نزیکەی ۸۰ هەزار پارچە زەوی کە پشکی فەرمانبەران بوو، لە سلێمانی بە نایاسایی فرۆشراون!
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو زەوییانەی کە بڕیار بوو وەک بدرێنە مامۆستایان و فەرمانبەران، لە لایەن دەسەڵاتدارانی ناوچەکەوە داگیر کراون و مەتر مەتر فرۆشراونەتەوە.
-
دابەشکردنی دەسەڵات لە بازنەیەکی بەتاڵ؛ پارتی و یەکێتی لە دووڕیانی دروشم و واقیعدا
پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ٦٠٠ ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقدا، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی هێشتا باس لە «ئامادەیی» خۆیان بۆ پێکهێنانی حکوومەت دەکەن؛ بەڵام ناکۆکییەکانیان لەسەر دابەشکردنی دەسەڵات، دانوستانەکانی لە بنبەستدا هێشتووەتەوە.
-
کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی شکستی هێنا/ سەرتیپ جەوهەر
لە سایەی بەردەوامیی بنبەستی سیاسیی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نەبوونی دامەزراوەی حکومڕانیی یەکگرتوو، هەرێمی کوردستانی عێراق ڕووبەڕووی شەپۆلێکی بێپێشینە لە گوشاری هاوئاهەنگی ناوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتی بووەتەوە بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی؛ دۆخێک کە بە بڕوای چاودێران، قەوارەی سیاسی و دەستکەوتەکانی چەند دەیەی ڕابردووی ئەم هەرێمەی خستووەتە سەر لێواری تیاچوون.
-
کۆتایی دە ساڵ هەوڵی بێ ئاکامی ڕۆژئاوا بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگە
ئەو بەرنامەیەی کە لە سەردەمی شەڕی داعشەوە دەستی پێکرد و ئامانجەکەی دروستکردنی هێزێکی پیشەگەر و ناپارتیزان (ناحزبی) بوو، ئێستا بەهۆی بڕینی هاوکارییە داراییەکانی ئەمریکا و بەردەوامیی ناکۆکییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، لە لێواری شکستی تەواوەتی دایە.
-
بەهۆی ململانێ سیاسییەکانی پارتی و یەکێتییەوە؛
دەرگای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان چەند مانگە داخراوە
سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ مانگ بەسەر دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا، گرژییە سیاسییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتوونەتە قۆناغێک کە پڕۆسەی بەڕێوەبردنی حکوومەت و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی خستووەتە ژێر کاریگەرییەوە.
-
قوباد تاڵەبانی: بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە ئامادەین
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە یەکێتیی نیشتمانیی ئامادەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ پارتی دیموکرات بە مەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێ و هەروەها سازکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە.
-
لێکەوتەکانی ڕێککەوتنی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی کوردستان
ڕێککەوتنی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جووڵانەوەی نەوەی نوێ تەنیا وەک هاوپەیمانییەکی سیاسیی سادە نابینرێت؛ چوونکە پرسیارگەلێکی جدیی لەسەر داهاتووی ئۆپۆزسیۆن، سەربەخۆیی حزبەکان و هاوسەنگیی هێز لە هەرێمی کوردستاندا هێناوەتە ئاراوە.
-
هۆشیار زێباری:
ئەگەر یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکوومەت هاوکاری نەکات بژاردەی دیکەمان دەبێت
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە چارەنووسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئاستەنگەکانی بەردەم ڕێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی دوای تێپەڕبوونی ١٨ مانگ بەسەر پرۆسەی هەڵبژاردندا، چەندین زانیاریی نوێی خستە ڕوو.
-
سەعدی پیرە:
پارتی دیموکراتی کوردستان بڕوای بە هاوبەشی و کاری پێکەوەیی نییە
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە توندی ڕەخنە لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت کە پارتی تا ئێستاش یەکێتی تەنانەت وەک "برای بچووکیش" قبووڵ نەکردووە و هێشتا بڕوای بە بنەمای هاوبەشیی ڕاستەقینە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا نییە.
-
داهاتووی لێڵی کەرکووک؛ ئایا کورد بۆ جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ دەبێت «چاوەڕێی موعجیزە» بێت؟
سڕینەوەی ماددەی ١٤٠ لە کارنامەی حکوومەتی نوێی عێراق، جارێکی دیکە داهاتووی کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکانی نێوان بەغدا و هەولێری خستووەتە ناو تەمومژی نادیارییەوە؛ دۆخێک کە بە بڕوای چاودێران، بێ ڕێککەوتنی سیاسی نێوان کورد و حکوومەتی ناوەندی، هیچ چارەسەرێکی بۆ بەدی ناکرێت.
-
شارەزای پرسی کورد و بەرپرسی پێشووی ئەمریکا:
کوردانی عێراق نابێت پشت بە پشتگیریی ترەمپ ببەستن
ڤیکتۆریا تایلۆر، بەرپرسی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کەمبوونەوەی خواستی وڵاتەکەی بۆ پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بەتایبەت لە بواری چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، و ئاماژەی بەوە کرد کە واشنتۆن چیتر نابێتە ناوبژیوان لە نێوان ئەو دوو لایەنەدا.
-
هەنگاوێک بۆ شکاندنی چەقبەستوویی سیاسی؛ یەکگرتوو دەستپێشخەرییەکی نوێ دەداتە یەکێتی
بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک و ڕزگاربوون لە چەقبەستوویی سیاسی لە هەرێمی کوردستان، سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی، دەستپێشخەرییەکی سیاسی پێشکەشی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.
-
پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی نامهیهک بۆ سهرۆکایهتی و حکوومەتی ههرێم دهنێرن
پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی و هاوەڵانی نامهیهک بۆ سهرۆکایهتی ههرێم، حکوومەت و ئهنجومهنی دادوهری دهنێرن و رایدهگهیهنن، ئهوهی بهسهر حهمه ڕەش هاتوه سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و ئەنجومەنی دادوەری، دەخاتە بەردەم داڕووخانی تەواوی شەرعییەتەوە.
-
ئەدهەم بارزانی بۆ ترهمپ: ناوی ئەو لایەنە ئاشکرا بکە چەکەکانی وەرگرتووە
لە پەیامێکی تونددا، ئەدهەم بارزانی وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترهمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەداتەوە سەبارەت بە پرسی "ونبوونی" ئەو چەکانەی کە ترەمپ ئیدیعا دەکات بۆ خۆپیشاندەرانی ئێرانی ناردووە و داوا دەکات ناوی ئەو لایەنە ئاشکرا بکرێت کە چەکەکەی وەرگرتووە.
-
نەوەی نوێ کۆتایی بە ئۆپۆزیسیۆنبوونی خۆی هێنا
بە بڕیارە نوێیەکانی سەرکردایەتی نەوەی نوێ، ئەم جووڵانەوەیە بە کردەیی لە هەڵوێستی ئۆپۆزیسیۆن بوون دوورکەوتەوە و لەپاڵ پارتی دیموکرات و یەکێتیی نیشتمانی، بە یەکێک لە جەمسەرە سەرەکییەکانی دەسەڵاتی سیاسی کورد لە هەولێر و بەغدا نزیک بووەوە.
-
نەوەی نوێ ڕەشنووسی ڕێککەوتنی لەگەڵ یەکێتی پەسەند کرد
ئەنجوومەنی سیاسیی نەوەی نوێ بەندەکانی ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ یەکێتی پەسەند کرد و بەشدارى دەکەن لە حکومەتی عێراق و بۆ ئەو مەبەستەش بەربژێریان بۆ پۆستى وەزارەتێک دیاریکردووە.
-
فراکسیۆنی پارتی کار و چالاکیهکانی له پهرلهمانی عێراق دەستپێکردەوە
فراکسیۆنی پارتی له پهرلهمانی عێراق رایدهگهیهنێـت، "بڕیارماندا بگهڕێینهوه بۆ سهر کار و چالاکییه پهرلهمانییهکانمان له ئهنجومهنی نوێنهران".
-
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان:
چەکەکانی ئەمریکا لای ئێمەنین و دەبێ باجی بڵاوکردنەوەی تۆمەتی هەڵبەستراو بدرێت
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاو کردوەتەوە و وەڵامی "کادرێکی یەکێتی" دەداتەوە سەبارەت بەوەی وتویەتی "چەکەکانی ئەمریکا لای وەزارەتی ناوخۆ شاراونەتەوە".
-
کۆمهڵی دادگهری:
یەکێتی و پارتی دامهزراوه شهرعیهکانیان لە هەرێمی کوردستان پهکخستووه
مهکتهبی سیاسی کۆمهڵی دادگهریی کوردستان رایدهگهیهنێت، ههردوو پارتی دهسهڵاتدار، وێڕای دروستکردنی قهیرانی ئابووری و کۆمهڵایهتی، بوونهته هۆی پهکخستنی دامهزراوه شهرعییهکانی ههرێمی کوردستان.
-
ئهندامێکی سهرکردایهتیی یهکێتی:
هیچ پهیوهندییهکی سیاسی لهنێوان یهکێتی و پارتیدا نهماوه
لوقمان وهردی، ئهندامی سهرکردایهتیی یهکێتی رایدهگهیهنێت، "هیچ پهیوهندییهکی سیاسی له نێوان پارتی و یهکێتيدا نهماوه".
-
سەرکردەیەکی بەرەی گەل: دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی سیاسییە
ژینۆ محەممەد، رایگەیاند، بڕیاری مانگرتنی لاهوور شێخ جەنگی و برایەکەی لە خواردن، دوای ئەوە هات کە گەیشتنە بنبەست لەگەڵ رێکارە یاساییەکان و هەستیان کرد دادگا بە سیاسی کراوە.
-
لاهوور شێخ جەنگی مانگرتنی خۆی و براکەی لە خواردن ڕاگەیاند
لاهوور شێخ جەنگی ڕایگەیاند وەکوو ناڕەزایی دەربڕینێک بە زیندانی ۆردنی ناحەق لەگەڵ پۆڵا مان لە خواردن دەگرن.
-
پارتی دیموکراتی کوردستان پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ڕەتدەکاتەوە
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا لە ١١ی نیسانی ٢٠٢٦، بە توندی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراقی کە ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوە چوو، ڕەت کردەوە و بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەن و مافەکانی گەلی کوردستانی وەسف کرد.
-
نزار ئامێدی بە سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرا
بەربژێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان، نزار ئامێدی بە ٢٢٧ دەنگ بە سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرا.
-
یەکێتی و گۆران داوا دەکەن شهڕ له ههرێم دوور بخرێتهوه
یەکێتی و گۆران دوای كۆبوونهوهی ئهمڕۆیان له ڕاگهیهندراوێكدا رایانگهیاند، جەخت لەسەر بەرپرسیارێتی نیشتیمانی و ئەرکی مێژوی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دهكهنهوه بۆ دوورخستنەوەی ئاگری شەڕ لە خاکی هەرێمی کوردستان.
-
بافڵ تاڵەبانی:
پێویستە لە پەیوەندی بەردەوامدابین بۆ پاراستنی خەڵکی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لە "یەکڕیزی و یەکگرتوویی کورد" دەکاتەوە و دەڵێت: "پێویستە، لە پەیوەندیی بەردەوامداین لەگەڵ هەموو لایەنە عێراقی و کوردییەکان، بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان".
-
بافڵ تاڵەبانی و تۆم باراک جەخت خێرا کردنی پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەت دەکەنەوە
سەرۆکی یەکێتی و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروبارى سووریا کۆ بوونەوە و رایانگهیاند: پێویستە عێراق وەکوو وڵاتێکی گەشەسەندوو و خاوەن سەروەری و سەربەخۆ بمێنێتەوە.
-
نێچیرڤان بارزانی:
هێشتا پارتی و یهکێتی نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی
سهرۆکی ههرێمی کوردستان رایگهیاند، ههرچهنده لهماوهی ڕابردوودا دوو کۆبوونهوهی "زۆر باش" لهنێوان سهرۆکی پارتی و سهرۆکی یهکێتی ئهنجامدراوه بهڵام هێشتا هیچ رێکهوتنێک نههاتوهته ئاراوه.
-
مهسروور بارزانى:
پارتی مافی خۆیەتی کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار هەبێت
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ڕایدهگهیهنێت، "ئەگەر لۆژیکی سوننە و شیعە بۆ دیاریکردنی پۆستەکان بەکاربهێنن، ئەوە مافی پارتییە کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هەبێت".