بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی ئاشکرای دەکەن کە لاهوور شێخ جەنگی و تەواوی دەستگیرکراوان هۆشداری دەدەن ئەگەر لە نزیکترین کاتدا دۆسییەکان ڕێڕەوی یاسایی خۆیان نەگرن، ئەوا دەست بە مانگرتن دەکەن.
ئەم دۆسییەیە پاش زنجیرەیەک ئازادکردنی دەستگیرکراوانی لالەزار دێت، کە تێیدا لە ٢٠ـی نیسانی ٢٠٢٦ موحسین خۆشناو، پاسەوانی لاهوور شێخ جەنگی و ١١ دەستگیرکراوی دیکە ئازاد کران.
پێشتریش لە ٩ـی نیسانی ٢٠٢٦دا، ١٤ کەسی دیکە ئازاد کران کە یاسین بەرزنجی، بەرپرسی پاراستنی ماڵی لاهوور شێخ جەنگی یەکێکیان بوو. ئەمەش جیا لە ئازادکردنی چەندین دەستگیرکراوی دیکە لە مانگەکانی شوبات و کانوونی دووەمی ئەمساڵدا.
پرۆسەی دادگاییکردنەکە لە کاتێکدایە کە لە ١٢ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ بۆ یەکەم جار لاهوور شێخ جەنگی برایە بەردەم دادوەر لە دادگای سلێمانی، بەڵام دادوەر بڕیاری کۆتایی نەدا و دۆسیەکەی بۆ وردبینی ڕەوانەی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کرد.
سەرەتای ئەم کێشەیەش بۆ شەوی ٢٢ـی ئابی ٢٠٢٥ دەگەڕێتەوە، کە شەڕێکی قورس لە دەوروبەری هۆتێل لالەزار لە سلێمانی لە نێوان هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و چەکدارانی سەر بە لاهوور شێخ جەنگی ڕوویدا و لە ئەنجامدا لاهوور شێخ جەنگی و دەیان کەس لە لایەنگرانی دەستگیرکران.
Your Comment