بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەر لەمبارەوە هێمن هەورامی، جەختیکرد، دەستپێشخەرییەکی بارزانی بۆ ئەوەیە دانیشین و لەم وتی وتی و ئەوقسانەی کە هەیە لە سۆشیال میدیاوە بهيێنیە سەر مێزی گفتوگۆ.
هێمن هەورامی وتیشی: کەناڵی پەیوەندی هەرگیز نەپچڕاوە لەگەڵ یەکێتی، ئومێدمان دەخواست برادەرانی یەکێتی بەدەمووچونێکی باشتریان هەبوایە بۆ دەستپێشخەرییەکەی بارزانی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پەیوەندی هەن و نەگەیشتووینەتە ئەنجامێکی کۆنکرێتی، بەڵام پەیوەندییەکان بەردەوامە.
هێمن هەورامی وتىشی، دەبێت خەڵکی کوردستان پرسیار لە نەوەی نوێ بکات کە سەرۆکی تەمەن لەوانە، دەبێت خەڵکی کوردستان پرسیار لەوان بکات بۆچی بڕگەی دوای سوێندخواردنی پەرلەمانتاران جێبەجێناکەن کە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانە.
لەبارەی هاوپەیمانی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێش وتی، هاوپەیمانی سجن پێی ناوترێت هاوپەیمانی سیاسی، کاتێک یەکێتی دەبوو بە خاوەنی ۳۹ کورسی کە پێش هەڵبژاردن هاوپەیمانیان پێکبهێنایە، بەڵام بەڕێزێک بڵێت وا لەیەکێتی و پارتی دەکەین و وا هەڵیان دەواسین و ئەم ڤیدیۆیانەم بۆ هەڵگرنەوە، بەر لە سجنکردنی بۆ باسی رێککەوتنی سیاسی و ۳۹ کورسی نەدەکرا، بۆیە ئەمە رێککەوتنی سیاسی نییەو پارتی تەنها لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکات، ئیتر خوای ئەکرد یەکێتی لەبەرکەوتی خۆی ئەم برادەرەی دەکردە جێگری سەرۆک وەزیران یان ئەیکردە سەرۆکی پەرلەمان، ئەمە پەیوەندی بە پارتیەوە نییە.
Your Comment