مەسعوود بارزانی
-
سەرۆکی پارتی و فراکسیۆنی حزبەکەی لە پەرلەمانی عێراق، پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکەن
مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا و فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، پیرۆزباییان لە عەلی زەیدی کرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی وەک کاندیدی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.
-
ئهندامێکی سهرکردایهتیی یهکێتی:
هیچ پهیوهندییهکی سیاسی لهنێوان یهکێتی و پارتیدا نهماوه
لوقمان وهردی، ئهندامی سهرکردایهتیی یهکێتی رایدهگهیهنێت، "هیچ پهیوهندییهکی سیاسی له نێوان پارتی و یهکێتيدا نهماوه".
-
ناوهڕۆکی کۆبوونهوهکهی بارزانی و تۆم باراک بڵاو کرایەوە
مەسعوود بارزانی لەگەڵ تۆم باراک نوێنهری دۆناڵد ترهمپ بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئهمریکا له تورکیا کۆ بوویەوە و له دیدارهکهدا که مهسروور بارزانی سهرۆکی حکوومهتی ههرێمی کوردستانیش ئاماده بووە.
-
حزبی دەعوە و بارزانی جەخت لە پێکهێنانی خێرای حکوومەت دەکەنەوە
حزبی دهعوهی ئیسلامی ڕایگهیاند: شاندێکی حزبهکه لهگهڵ مهسعوود بارزانی، سهرۆکی پارتی کۆ بووهتهوه و جەختیان لەسەر خێراکردنی جێبەجێکردنی پێکهێنانی حکوومەت لە چوارچێوەی دەستووری و یاساییدا کردوهتهوه.
-
بارزانی و تۆم باراک پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان لەبارەی پێشهاتەکانی ناوچەکە ئەنجامدا
پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان مەسعوود بارزانی و تۆم باراک، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری سووریا و باڵوێزی ئەمریکا لە تورکیا، ئەنجام درا. ئەم پەیوەندییە لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان دێت بۆ تاوتوێکردنی دۆخی هەستیاری ناوچەکە.
-
شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی و پارتی پرسی پێکهێنانی حکوومەت و پۆستی سەرۆک کۆماریان تاوتوێ کرد
شاندێکی باڵای شیعەکانی عێراق سەردانی هەولێریان کرد و لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆ بوونەوە و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سوودانیش، "لەگەڵ بارزانی باسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکوومەت کرا".
-
مەسعوود بارزانی:
لە چارەسەرکردنی کێشەکان و نەهێشتنی ئالنگارییەکانی وڵاتدا پشتیوانی نووری مالیکی دەبین
مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە نووری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەکات بەبۆنەی کاندیدکردنی ئەو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت.
-
بارزانی و شەرع جەخت لە مافی کورد و سەروەریی خاکی سووریا دەکەنەوە
ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتی سووریا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعوود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامدا و هەرد.ولا جەختیان لەسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا و مافی کوردەکان لە وڵاتە کردەوە.
-
مەسعوود بارزانی:
هێرشی سەر شاری حەلەب هەڕەشەی پاکتاوی ڕەگەزییە لەدژی کورد
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت: "ئەو شەڕەی شاری حەلەب هەڕەشەی پاکتاوی رەگەزییە لەدژی کورد".
-
بارزانی پیرۆزبایی لە دەستەی نوێی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق دەکات
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق و هەردوو جێگرەکەی دەکات.
-
مەسعوود بارزانی:
دەبێت میکانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار گۆڕانکاریی بەسەردا بێت
سهرۆکی پارتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند دەبێت میکانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری گۆڕانکاریی بەسەردا بێت و چیتر لایەنێک ئەو پۆستە بە موڵکی تایبەتی خۆی نەزانێت.
-
بارزانی و وەزیری بازرگانی عێراق پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد
مەسعوود بارزانی و ئەسیر داوود غەریری پرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێ کرد.
-
بارزانی و کونسوڵی گشتیی پۆڵەندا دۆخی ناوچەکە و عێراقیان تاوتوێ کرد
لە پیرمام مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ماچیج زایدڵ کونسوڵی گشتیی نوێی پۆلەندا لە هەولێر کرد.
-
مەسعوود بارزانی بۆ کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی:
پشتیوانیی هەر هەوڵێک دەکەم کە خزمەت بە پڕۆسەی ئاشتی و پێکەوە ژیانی گەلانی دەڤەرەکەمان بکات
مەسعوود بارزانی لە پەیامێکدا بۆ کۆنفڕانسی دەم پارتی ڕایگەیاند، هیوادارم ئەنجام و راسپاردەی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی خزمەت بە پڕۆسەی ئاشتی، چارەسەری کێشە و پێویستییەکانی سەردەمی قۆناغی نوێ بکات.
-
ڕاگەیێندراوی حكوومهتی ههرێم لهبارهی مشتومڕەکانی دوای سهردانهكهی بارزانی بۆ جزیرێ
حكوومهتی ههرێمی كوردستان سهبارهت به سهردانی مهسعوود بارزانی بۆ جزیرێ رایدهگهیهنێت: "به پێویستی دهزانین ههمولایهكمان به هاوكاریی یهكتر، ههوڵی ڕهواندنهوهی نیگهرانیهكان بدهین".
-
ئەردۆغان: ڕاگەیێندراوی بارەگای بارزانی بێڕێزییە و دەبێت ڕاست بکرێتەوە
دوای ئەوەی بارەگای بارزانی بە توندی وەڵامی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی مەهەپەی دایەوە لەبارەی سەردانەكەی بارزانی بۆ جزیرێ و ئەوی بە "ڕەگەزپەرستی و شۆڤینیەت" ناوی برد، ئەوەش كاردانەوەی فراوانی لە توركیا لێكەوتەوە و لە نوێترین لێدوانیدا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کاردانەوەی نیشان داوە.
-
مەسعوود بارزانی:
ئەمریكا ئیدانەی هێرشەكەی كۆرمۆری كرد و لەگەڵ هەرێمی کوردستانێکی بەهێزە
مەسعوود بارزانی دەڵێت جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، کردنەوەی گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان پەیامێکی ڕوونە کە ئەمریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستانێکی بەهێزە و بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆريشی کردووە.
-
ژووری بازرگانی جزیرێ:
ئەو ڕەخنانەی لە سەردانەکەی بارزانی بۆ جزیرێ گیراوە دوورن لە واقیعی یاسایی و سیاسی
ژووری بازرگارنیی جزیرێ لەبارەی ڕەخنەکەی باخچەلی لە پاسەوانەکانی مەسعوود بارزانی، ڕایدەگیەیەنێت: ئەگەر پاسەوانەكانی بارزانی ئاڵای كوردستانیان بە شانەوە نەبوایە كەس ناڕەزایی دەرنەدەبڕی
-
بارەگای بارزانی:
باخچەلی هێشتا گورگە بۆرەکەی جارانە ئێستا لە پێستی مەڕدا
بارەگای بارزانی لە وەڵامێکدا بۆ لێدوانەکەی باخچەلی لەسەر سەردانەکەی مەسعوود بارزانی بۆ جزیرێ، دەڵێت باخچەلی هێشتا گورگە بۆرەکەی جارەنە.
-
مەسعوود بارزانی لە شرنەخ:
دڵخۆشین به پرۆسهى ئاشتى/ دەستخۆشی ئۆجەلان و ئەردۆغان دەکەم
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: زۆر دڵخۆشن بە پڕۆسەی نوێی ئاشتی، هەروەک سوپاسی ئەردۆغان و ئۆجالانی کرد کە "دەرگای ئاشتیان کردەوە و هەنگاوی ئەرێنیان هاویشت".
-
وێڕای جەخت کردن لەسەر پێداچوونەوە بەیاسای هەڵبژاردندا؛
بارزانی و مالیکی پێکهێنانی حکوومەتی نوێیان تاوتوێ کرد
نووری مالیکی، سهرۆكی هاوپهیمانی دهوڵهتی یاسا لهگهڵ مهسعوود بارزانی، سهرۆكی پارتی كۆ بووهوه و جەختیان لەسەر خێراکردنی پێکهێنانی حکوومەت بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی عێراق کردەوە.
-
عەلی حەمەساڵح:
یەکێتی و پارتی، کۆمەڵگە و بەهاکانیان لەدەست داوە
عهلی حهمهساڵح بڕیاردهری ڕهوتی لهپهیامێکدا بۆ سهرۆکی پارتیی دیموکراتی کوردستان و سهرۆکی یهکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدهگهیهنێت: حیزبهکانتان ڕهنگه خۆیان به براوهی هەڵبژاردن بزانێت، بهڵام کۆمهڵگه و بههاکانیان دۆڕان.
-
مهسعوود بارزانی و عهبدی کۆ بوونەوە؛ نابێت هەڵەکانی ڕابردوو دووبارە بکرێنەوە
مهسعوود بارزانی سهرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لهمیانهی پێشوازی کردنی له مهزڵووم عهبدی فهرماندهی هێزهکانی سووریای دیموکرات رایگهیاند، پێویسته پرسی کورد به شێوازێکی دیموکراسیانه و ئاشتیانه له چوارچێوهی سوریای تازهدا چارهسهر ببێت و ههڵهکانی ڕابردوو چارهسهر ببن و دووباره نهبنهوه.
-
کۆبوونەوەی بارزانی و داوودئۆغڵو لە دهۆک؛ جەخت لە پەیوەندیی هەرێم و تورکیا کرایەوە
مەسعوود بارزانی و سیاسەتمەدار و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا لە پەراوێزی کۆڕبەندی مێپس کۆ بوونەوە.
-
سەرۆکی پارتی دیموکرات:
پێویسته کابینهی نوێی حکوومهتی عێراق سێ خاڵ جێبهجێ بکات
مهسعوود بارزانی ڕایدهگهیهنێت پێویسته کابینهی نوێی حکوومهتی عێراق سێ خاڵ جێبهجێ بکات و یهکهمیان ڕاستکرنەوەی یاسای ههڵبژاردنە.
-
شاخەوان عەبدوڵڵا:
دەنگی مەسعوود بارزانی بۆ کۆتای کوردانی فەیلی بوو
شاخەوان عەبدوڵڵا ڕایگەیاند: پارتی لە سنووری مەکتەبی ڕێکخستنی بەغدا توانیویەتی دوو کاندیدی خۆی سەر بخات و دەنگی مەسعوود بارزانی بۆ یەکێک لەو دوو کاندیدە بووە.
-
مەسعوود بارزانی:
هیوادارین ئەنجامی هەڵبژاردن عێراق بخاتە سەر ڕێچکەی دروست
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی بڵاو کردەوە و داوا دەکات عێراق بکەوێتە سەر ڕێچکەی دروستی خۆی.
-
پارتی وەڵامی خەزعەلی دەداتەوە؛
پارتی یەک سەرکردایەتی و یەک ڕەئی و یەک بڕیاری هەیە
پارتی لە وەڵامی قەیس خەزعەلیدا دەڵێت: پێمانوایە قسەکانی خەزعەلی بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی و چەواشەکارییە و باشترە دڵی خۆیان بەو جۆرە خەونانە خۆش نەکەن گوایە فرەبڕیاری لەناو پارتیدا هەیە.
-
بارزانی:
ئومێدمان وایه پاش هەڵبژاردن لهگهڵ هەندێک لایهن رێککهوتن بکهین
سهرۆکی پارتی دەڵێت: "ئومێدمان وایه دوای ئهو ههڵبژاردنه، لهگهڵ هەندێک لایهنی دڵسۆز رێککهوتن بکهین و عێراق لهم میحنهته ڕزگار بێت".
-
مەسعوود بارزانی:
مووچە وەک کارتێک بۆ لە ناوبردنی هەرێمی کوردستان بە کار هێنرا
مەسعوود بارزانی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسوکاری شەهیدان و ژنانی حزبەکەی ڕایگەیاند: مووچەی خەڵکی کوردستان قەزیەیەکی سیاسییە و وەک کارتێک بەکاریان هێنا بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لەناو ببەن،