بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا (سانا) ئەمشەو بڵاویكردەوە، ئەحمەد شەرع پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعوود بارزانی ئەنجامدا و باسیان دوایین پێشهاتەکانی سووریا کرد و جەختیان لەسەر یەکپارچەیی، سەروەری و سەقامگیریی خاکی سووریا کردوەتەوە. هەروەها لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، مەسعوود بارزانی ستایشی مەرسومی ژمارە ۱۳ـی ساڵی ۲۰۲۶ی ئەحمەد شەرعی کرد، کە ماف و تایبەتمەندییەکانی گەلی کورد لە سووریا گەرەنتی دەکات.
بەگوێرەی بارەگای بارزانیش، وێڕای باسكردنی ناوەڕۆكی ڕێككەوتنامەی لەگەڵ هەیسەدە، شەرع جەختی لەوە كردەوە كە ڕەچاوی مافەكانی كورد و پاراستنیان لە سووریا دەكرێت و كێشە و گرفتەكان بەپێی ڕێككەوتنەكان چارەسەر دەكرێن.
دەشڵێت "هەرلەو پەیوەندییەدا مەسعوود بارزانی جەختی لە پێویستیی گەرەنتیكردنی مافەكانی گەلی كورد لە سووریادا كردەوە و هەروەها دەرچوی مەرسومی سەرۆكی سووریا لەبارەی مافەكانی كورد بە هەنگاوێكی دروست لە قەڵەم دا كە دەكرێ بۆ مافەكانی كورد لە سووریا بنەماییەكی پتەو و ئیجابی لەسەر بنیات بنرێت".
Your Comment