بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، سه‌ردانی مێژویی مه‌سعوود بارزانی بۆ پارێزگه‌ی شڕنا‌خ و ده‌ڤه‌ری جزیرێ و به‌شداریكردنی له سیمپوزیومی مه‌لایێ جزیری و ده‌ربڕینی پشتیوانی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی و ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی كه له لایه‌ن داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت و خه‌ڵكی ناوچه‌كه لێی كرا، جێگه‌ی سوپاس و پێزانینه، به‌ڵام دواتر لێكدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی جیاواز و نه‌خوازراو و دور له مه‌به‌ست هاتنه ئاراوه، كه دڵگرانیی لێكهوتهوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: "ئه‌وه‌ی كه گرنگه ئه‌وه‌یه كه سه‌رده‌مێكی ناوازه له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆماری توركیا و هه‌رێمی كوردستان له ئارادایه، پرۆسه‌ی ئاشتیش هه‌نگاوێكی دروسته له چاره‌سه‌ركردنی پرسێكی گرنگ و هه‌ستیار و ده‌ستخۆشی له حكوومه‌ت و حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی توركیا و هه‌موولایه‌ک ده‌كه‌ین كه ڕۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بوه له به‌ره‌وپێشبردنی ئاشتی و سه‌قامگیری له توركیا و ناوچه‌كه‌دا".
باسی له‌وه‌شكردوه: "به پێویستی ده‌زانین هه‌موولایه‌كمان به هاوكاریی یه‌كتر، هه‌وڵی ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانیه‌كان بده‌ین و جه‌خت له قوڵتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌دیهێنانی ئاشته‌وایی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانمان و سه‌قامگیری ناوچه‌كه بكه‌ین".
ڕۆژی ۲۹ی (تشرینی دوه‌م/۱۱)، مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی بۆ به‌شداریكردن له دووەم ڕۆژی سیمپۆزیەمی مەلای جزێری گه‌یشته جزیرێی کوردستانی تورکیا، دەركەوتنی پاسەوانەكانی بەپرسانی توركیای نیگەران كرد و لەوباریەوە ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سەرۆكی پارتی نەتهوهپەرستی توركیا (مه‌هه‌په) وتی: "ئەو سیمپۆزیۆمەی مەسعوود بارزانی بەشداری تیادا كرد شەرمەزارییە، سەربازی بیانی ببینین لە نیشتمانەكەمان بە چەكەوە بێن و بچن".
۲ی ئه‌م مانگه‌ش، بارەگای بارزانی، بە توندی وەڵامی دەوڵەت باخچەلی دایەوە و بە "ڕەگەزپەرستی و شۆڤینیەت" ناوی برد و وتیشی، "وامان دەزانی کە خودا دەوڵەت باخچەلی هیدایەت کردوە و وازی لە ڕەگەزپەرستی و شۆڤینیەت هێناوە، بەڵام دیارە کە هێشتا گورگە بۆرەکەی جارانە ئێستا لە پێستی مەڕدا".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ڕۆژی چوارشه‌ممه، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، ڕەخنەی لەو ڕاگەیەندراوە گرت کە بارەگای بارزانی، سەبارەت بە وتەکانی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە بڵاوکرایەوە و وتی، "لێرەدا دەمەوێت ئەوە ڕابگەیەنم کە بە هیچ شێوەیەک ئەو لێدوانە بێ‌ڕێز و بێسنورانەی دوێنێ پەسەند ناکەین و بە قبووڵنەکراوی دەزانین کە هاوپەیمانمان دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپەی کردبوە ئامانج".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشدا، هەم عومەر چەلیک، وتەبێژی پارتەکەیان و هەم وەزارەتی دەرەوە بە ئاشکرا ناڕەزایەتی خۆیان لەوبارەیەوە دەربڕیوە و هەنگاوی دیپلۆماسی پێویست نراوە و داوای ڕونکردنەوە کراوە، هەروەها وتیشی، "پێویستە بە زوترین کات لەم هەڵە گەورەیە پاشگەز ببنەوە و راست بکرێتەوە".
Your Comment